سێ شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2023

ژنێكی كورد زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەكانی توركیەی بەدەستهێنا

كاندیدێكی ژن لە توركیە سەر بە پارتی ئاشتی‌و دیمۆكراسی بەدەپە لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانیەکانی توركیە لە ناوچەی لیجە سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، لە سەر ئاستی توركیە زۆرترین دەنگەكانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

رێزان زوگورلی لە ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد 91 لەسەدی دەنگەكانی ناوچەكەی خۆی بەدەستهێنا‌و بەمەش ناوبراو بووە سەرۆكی شارەوانی ئەو ناوچە.

لە هەڵبژاردنەكانی شارەوانی توركیە كاندیدەكانی بەدەپە شارەوانیەكانی دێرسیم، ئاگری، ئێدغر، سێرت، ماردین، شرناخ، جۆلەمێرگ، باتمان، ئامەد، وان‌و بدلیسیان بەدەستهێنا.

هاوكات ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان نیشانیدەدا، پارتی داد‌و گەشەپێدان كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات لە زۆربەی شارەكانی توركیە سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.