سێ شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2023

گوشارخستنەسەر دوو بەندكراوی كورد بۆ دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی

دوو بەندكراوی سیاسی كورد كە بە تاوانی ئەندامبوون لە حیزبە سیاسیە كوردیەكان لە زینداندان، بە مەبەستی دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی لە ژێر گوشاری هێزەكانی ئیتلاعاتدان.

كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی رایگەیاندووە، هادی‌و ئومید تام دوو بەندكراوی سیاسی كورد، چەند رۆژ لەوەپێش لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات‌و بە مەبەستی دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی گوشارێكی زۆر خراوەتە سەریان.

هادی‌و ئومید تام خەڵكی شاری مەریوان، رێكەوتی 3ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو لە نزیك ئاوایی وزمەڵە سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی دەسبەسەرو پاش 4 مانگ راگرتن لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.