هەواڵ

بە تەمەنترین دانیشتووانی ئێران‌و توركیە كوردن

پیاوێكی كورد خەڵكی ئاوایی گەدیكشاری سەر بە پارێزگای سێرتی لە باكوری كوردستان، بە 129 ساڵ، بە تەمەنترین هاوڵاتیە لە وڵاتی توركیە. ئەو پیاوە كە ناوی محەمەد نەسەنە ئاماژەی بەوەدا، لە بواری تەندروستیەوە زۆر باشە‌و هیچ كێشەیەكی بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی رۆژانەی نیە. محەمەد نەسەن لە جەنگی یەكەمی جیهانی وەكوو سوارێكی سوپای حەمیدیەی ئیمپراتوری عوسمانی بەشداری كردووە. لە لایەكی دیكەوە دایە شەمسە …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی لاوێک لە نزیك شاری سەقز دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتیەكی كورد خەڵكی شاری سەقز لە نزیك شاخەكانی ئاوایی قشڵاخ سەر بە شاری سەقز لە لایەن هاوڵاتیەكەوە دۆزرایەوە. پاش ئەوەی كۆمەڵێك ژن بە مەبەستی هەڵكەندنی گیای بەهاری لە شاخێكی نزیك قشڵاخی سەقز سەردانی ئەو شوێنەیان كردبوو، چاویان بە تەرمی كەسێك كەوتووە‌و دەسبەجێ خەڵكیان لێ ئاگادار كردوتەوە. پاش دەرهێنان دەركەوتووە كە تەرمەكە، لاوێكی تەمەن خوارە‌و هاوكات بە هۆی نەبوونی پزیشكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێژەی نەخوێندەواری لە ئێران سەرسووڕهێنەرە

بە پێی ئامارێك كە لە لایەن دەزگاكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو بوەتەوە، رێژەی 9 ملیۆن‌و 700 هەزار كەس لە ئێران هیچ خوێندەواریەكیان نیە. محەمەد مێهدی زادە جێگری رێكخراوی نێهزەتی خوێندەواری ئێران دانی بەوەدا نا، لەو رێژەیە 3 ملیۆن‌و 450 هەزار كەسیان لە خوار تەمەنی 50 ساڵدان‌و ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر لە وڵاتێكدا عەداڵەتی كۆمەڵایەتی‌و بواری بارهێنان …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخی نالەباری بەندكراوێكی سیاسی كورد لە زیندانی سنە

لاوێكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی سەلاح حسەینی كە ماوەی چەند مانگە لە زیندانی شاری سنەدایە، لە دۆخێكی نالەباردایە‌و پاش سەردانی بنەماڵەكەی دەركەوتووە كە تووشی جۆرێك نەخۆشی دەروونی بووە. بە پێی هەواڵێكە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەلاح حسەینی 19 ساڵ تەمەن كە ساڵی رابردوو بە مەبەستی كاركردن سەردانی باشوری كوردستان كردبوو، وە هاوكات لە رێورەسمی نەورۆز بەشداریی كردبوو، وێنەیەكی لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

له ناوچه‌ی قه‌سرشیرین به دروشمی ‘ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان’ مانۆڕی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 24خاکه‌لێوه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی مانۆڕێکی به‌رفراوانیان له ناوچه‌ی قه‌سر شیرین ده‌ستپێکردووه که تێیدا زیاتر له 6هه‌زار که‌س له 80ده‌سته‌دا رۆڵ ده‌بینن. به‌رپرسی ئه‌و هێزانه به ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه: له مانۆڕه‌که‌دا هێزه سنوورپارێزه‌کانی کرماشان، ورمێ، سنه، ئیلام، ئه‌هوازو چه‌ند هۆزێکی کورد به‌شدارن. مانۆڕه‌که بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هۆزه‌‌کانیش له رۆژی کۆتاییدا به‌شداری مانۆڕه‌که ده‌بن. ئه‌م …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیسرائیل: ماهوارەیەك دژی چالاكیە ناوكیەكانی ئێران بەڕێدەكات

دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ كۆنتڕۆڵكردن‌و چاودێكردنی هەرچی زیاتری چالاكیە ناوكیەكانی كۆماری ئیسلامی‌و پشتیوانیكردنی لە تیرۆریزم، ماهوارەیەكی هەرە پێشكەوتوو رەوانەی مەداری زەوی دەكات. ناوی ماهوارەكە ( افق 10 )یە كە بەرەو فەزا فڕێدراوە‌و كاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دەڵێن، ئەم ماهوارە توانایی نیزامیشی هەیە‌و لە شێوە ماهوارەكانی پێشوو زۆر باشترە. ئەم ماهوارە نوێیەی ئیسرائیل توانایی ئەوەی هەیە كە لە بەرزایی 600 كیلۆمەتری، شت‌ومەكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لەوڕگەكانی سەڵماس لە لایەن چەكدارانی ئێران داگیر دەكرێن

ئاژەڵدارانی شاری سەڵماس بە پێی بڕیارێكی ناوەندی ئەمنیەتی ئێران لە كوردستان، لە سەرەتای مانگی ئەمساڵەوە بە هۆی سەقامگیربوونی هێزەچەكدارەكانی ئێران لەو ناوچە پێش بە هێنانی ئاژەڵەكانیان بۆ لەوڕگەكان گیراوە. ناوەندی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی بە سەرجەم ئاژەڵدارانی ئاواییەكانی سەر بە شاری سەڵماسیان راگەیاندووە، لەمەودوا رێگەیان پێ نادرێت كە لە لەوڕگەكانی ناوچە سنووریەكان كەڵك وەربگرن‌و ئەو شوێنانە چیدی لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی گاز لە سەقز گیانی دوو منداڵی ئەستاند

بە هۆی تەقینەوەیەك لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی گازی شاری لە سەقز روویدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. ئەم رووداوە رۆژی چوارشەممە 20ی خاكەلێوە لە گەڕەكی بەهارستانی ئەو شارە روویدا‌و بە وتەی شایەتحاڵەكان، بە هۆی ئەو تەقینەوە‌و ئەو منداڵە بە تەواوی سووتان‌و پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. لە سەرەتای ئەمساڵیش بە هۆی تەقینەوەی گاز لە ئاوایی گەردیگلانی سەر بە شاری سەقز، 7 …

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندەرانی ئەهواز خوازیاری رووخانی كۆماری ئیسلامی بوون

كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی ئەهواز شەوی هەینی 22ی خاكەلێوە پاش سەركەوتنی تیمی فولادی خوزستان لە كێبڕكێی فوتباڵی ئێران، هاتنەسەر شەقامەكان‌و بە زمانی دایكی خۆیان خوازیاری رووخانی كۆماری ئیسلامی بوون. ئەهوازیەكان بە بەرزركردنەوەی دروشمی (الشعب یرید اسقاط النظام ) وەك بە واتای میللەت خوازیاری رووخانی ئێوەیە داوای گۆڕانی بنەڕەتی لەو وڵاتەیان كرد. پێشتر هێزەئەمنیەتیەكان لە كاتی نزیكبوونەوە لە نۆهەمین ساڵیادی شۆڕشی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی که‌مئه‌ندامی کورد رێکۆردی پاورلیفتینگی جیهانی شکاند

سیامه‌ند ره‌حمان لاوی شنۆیی توانی له کێبرکێی پاڵه‌وانێتیی پاوێرلیفتینگ له  ئیماراته یه‌کگرتووه عه‌ره‌بییه‌کان رێکۆردێکی نوێ بشکێنێت‌و له جیهاندا وه‌ک که‌سی یه‌که‌م تۆمار بکرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاره‌دارییه‌کانی پارێزگای سنه نزیکه‌ی 70ملیارد قه‌رزارن

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی شاره‌داریی زۆربه‌ی شاره‌کانی پارێزگای سنه، وێڕای نه‌بوونی بودجه له ساڵی نوێدا قه‌رزێکی زۆریشیان له‌سه‌ر که دوای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی ساڵی پا هاتووه‌ته سه‌ریان.

زۆرتر بخوێنەوە »

حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سپای پاسداران كۆبوونەوە

وەڤدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرستی خالید عەزیزی سكرتێری گشتی ئەو حیزبە، لەگەڵ چەند بەرپرسێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ئێن ئار تی بڵاو بوەتەوە، خالید عەزیری بە مەبەستی باسكردنی كێشەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی سپای پاسداران كۆبوونەتەوە‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ئەم كۆبوونەوە بە بێ ئاگاداری ئەندامانی سەركردایەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەرگی گوماناوی 3 شاعیر لە ئیسفەهان

سێ كەس بە ناوەكانی سوهراب عەلیڕەزایی، حسەین مەدەدی‌و سروش كیانی بە هۆی هەڵمژینی گازی شیمیایی گیانیان لەدەستدا. ئەم سێ كەسە كە ئیسفەهان بە شێوەی بەردەوام خەریكی بەڕێوەبردنی كۆڕی شێعر بوون بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە‌و تا ئێستا بكەرانی ئەم تاوانە نەناسراوە. شایانی باسە، هەر سێ ناوبراوان چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیسفەهان بە هۆی بەڕێوەبردنی كۆڕی شێعر بانگهێشت‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

ساڵانە 2لەسەدی خەڵكی ئێران دەچنە ژێر هێڵی هەژاریی

كەمترخەمی دەوڵەتە یەك لەدوای یەكەكان لە ئێران كەشێكی وەهای بۆ بواری تەندروستی‌و تێچووە دەرمانیەكان خولقاندووە كە لە ساڵی 1382 تا ساڵی 1391 رێژەی ئەو كەسانەی كەوتونەتە ژێر هێڵی هەژاریی دوو ئەوندە بووە. بە پێی دوو توێژینەوە كە لە زانكۆكانی خودی ئێران سەبارەت بە رێژەی نابەرابەری لە تێچووە دەرمانیەكان ئەنجامدراوە، لە ماوەی لانیكەم 10 ساڵی رابردوو بە هۆی زۆربوونی تێچووە دەرمانیەكان …

زۆرتر بخوێنەوە »