پیاوێكی كورد خەڵكی ئاوایی گەدیكشاری سەر بە پارێزگای سێرتی لە باكوری كوردستان، بە 129 ساڵ، بە تەمەنترین هاوڵاتیە لە وڵاتی توركیە.
ئەو پیاوە كە ناوی محەمەد نەسەنە ئاماژەی بەوەدا، لە بواری تەندروستیەوە زۆر باشەو هیچ كێشەیەكی بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی رۆژانەی نیە.
محەمەد نەسەن لە جەنگی یەكەمی جیهانی وەكوو سوارێكی سوپای حەمیدیەی ئیمپراتوری عوسمانی بەشداری كردووە.
لە لایەكی دیكەوە دایە شەمسە ئەمینی خەڵكی شاری بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەمەنترین كەسە لە سەر ئاستی ئێران كە لە سێ سەدەی 19و 20و 21 دا ژیاوە.
ناوبراو لە دایكبوونی 1867 واتە 147 ساڵ تەمەنیەتیو رایگەیاندووە، بە هۆی خواردنی خۆراكی تەندروستو خۆماڵی لە دۆخی باشی جەستەییدایە.
دایە شەمسە ئەمینی دانیشتووی ئاواییەكی نەمەشیری بانەیەو خاوەنی 5 منداڵو 45 كوڕەزاو كچەزایە.