هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

شاره‌دارییه‌کانی پارێزگای سنه نزیکه‌ی 70ملیارد قه‌رزارن

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی شاره‌داریی زۆربه‌ی شاره‌کانی پارێزگای سنه، وێڕای نه‌بوونی بودجه له ساڵی نوێدا قه‌رزێکی زۆریشیان له‌سه‌ر که دوای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی ساڵی پا هاتووه‌ته سه‌ریان.ماڵپه‌ڕی سه‌قزئاوا له هه‌واڵێکیدا له زاری شاره‌داری سه‌قزه‌وه رایگه‌یاندووه شاره‌داریی ئه‌وشاره له ئێسته‌دا 14ملیارد تمه‌ن بابه‌تی ته‌واوکردنی پرۆژه‌کان‌و دابینکردنی پێداویستیه‌کان‌و هه‌روه‌ها 13ملیارد تمه‌نیش بابه‌تی به‌شداربوون له پشکی پرۆژه‌ ئابوورییه‌کاندا قه‌رزاره.

له لایه‌کی تره‌وه شاره‌داریی مه‌ریوان‌یش رایگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی پرۆژه نیوه‌کاره‌‌کانی پێویستی به 20ملیارد بودجه‌یه. قه‌رزاربوونی شاره‌داریی بیجاڕیش وه‌ک شاره‌داریی شاره‌کانی تر بابه‌تێکی که زۆربه‌ی کارو پرۆژه‌‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌و خزمه‌تگوزاریی ئه‌و شاره‌ی راگرتووه.

له هه‌واڵێکدا که سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌تی ئاشکرای کردووه هاتووه که شاره‌داریی بیجاڕ 14ملیارد تمه‌ن قه‌رزاره. شاره‌داریی بیجار ڕایگه‌یاندووه که ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کیان بۆ دابینکردنی ئه‌و قه‌رزه جگه له بودجه‌ی شاره‌داری نییه ڕاشی گه‌یاندووه که بڕی ئه‌و قه‌رزه له چاو داهاتی ساڵانه‌ی شاری بیجاڕ، زیاترین قه‌رزه.

جگه له‌و شارانه، شاری کامیاران‌یش قه‌رزێکی زۆره له سه‌ره‌و شاره‌داریی ئه‌و شاره رایگه‌یاندووه نزیکه‌ی 6ملیارد تمه‌ن قه‌رزارن.

به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه، ته‌نها شاره‌دارییه‌ک که قه‌رزار نییه شاره‌داری سنه‌یه که ئه‌ویش له رووی ئابوورییه‌وه ره‌وشێکی ئاسایی نییه‌و به وته‌ی شاره‌داری سنه چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ریی سنه 20ملیارد تمه‌ن قه‌رزارن به شاره‌داری. کامیاب شادمان شار‌ه‌داری سنه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ئیداره قه‌رزاره‌کان بکات، هیوای خواستووه تا کۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌کانیان بۆ بگێڕنه‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.