شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

له ناوچه‌ی قه‌سرشیرین به دروشمی ‘ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان’ مانۆڕی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 24خاکه‌لێوه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی مانۆڕێکی به‌رفراوانیان له ناوچه‌ی قه‌سر شیرین ده‌ستپێکردووه که تێیدا زیاتر له 6هه‌زار که‌س له 80ده‌سته‌دا رۆڵ ده‌بینن.

به‌رپرسی ئه‌و هێزانه به ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ئیرنای راگه‌یاندووه: له مانۆڕه‌که‌دا هێزه سنوورپارێزه‌کانی کرماشان، ورمێ، سنه، ئیلام، ئه‌هوازو چه‌ند هۆزێکی کورد به‌شدارن. مانۆڕه‌که بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هۆزه‌‌کانیش له رۆژی کۆتاییدا به‌شداری مانۆڕه‌که ده‌بن.

ئه‌م مانۆڕه به نمایشێکی به‌‌رفراوانی سه‌ربازیی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی داده‌نرێت له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا که هه‌م هێزه ئاسمانییه‌کان ده‌وری تێدا ده‌بینن‌و هه‌میش هێزێکی زۆری زه‌مین ته‌قه‌مه‌نییه‌کی به‌رچاو به‌کاردێنن.

سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌و‌ه‌ش کردووه که په‌یامی ئه‌م مانۆڕه ‘ئاشتی‌و پێکه‌وه‌ژیان’ه. کۆتایی مانۆڕه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ 28خاکه‌لێوه رۆژی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی.

هاوکات سه‌رچاوه‌که له زاری فه‌رمانداری بیجاڕه‌وه رایگه‌یاندووه، ‘به‌سیج‌’یش بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوورۆژ له‌ ده‌وروبه‌ری بیجاڕ مانۆرێکه گه‌وره به‌ڕێوه‌ ببات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به کات‌و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه‌که‌ی بیجاڕ نه‌کردووه، به‌ڵام پێده‌چێت له سه‌روبه‌ندی رۆژی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامیدا بێت که ده‌که‌وێته کۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.