پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سپای پاسداران كۆبوونەوە

وەڤدێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرستی خالید عەزیزی سكرتێری گشتی ئەو حیزبە، لەگەڵ چەند بەرپرسێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.

بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ئێن ئار تی بڵاو بوەتەوە، خالید عەزیری بە مەبەستی باسكردنی كێشەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی سپای پاسداران كۆبوونەتەوە‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ئەم كۆبوونەوە بە بێ ئاگاداری ئەندامانی سەركردایەتی حیزبەكەی بووە.

بە پێی هەواڵەكە یەكێك لە حیزبەكانی باشووری كوردستان بەشداری ئەو كۆبوونەوە بوون.

تا ئێستا‌و لە ماوەی سكرتێربوونی خالید عەزیزی دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە ناوبراو دوو جار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونەتەوە‌و ئەمەش رەخنەیەكی زۆری ئەندامانی ئەو حیزبەی بەدواوە هاتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.