دوو شه‌ممه‌ 4 تشرینی دووه‌م 2024

رێژەی نەخوێندەواری لە ئێران سەرسووڕهێنەرە

بە پێی ئامارێك كە لە لایەن دەزگاكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو بوەتەوە، رێژەی 9 ملیۆن‌و 700 هەزار كەس لە ئێران هیچ خوێندەواریەكیان نیە.

محەمەد مێهدی زادە جێگری رێكخراوی نێهزەتی خوێندەواری ئێران دانی بەوەدا نا، لەو رێژەیە 3 ملیۆن‌و 450 هەزار كەسیان لە خوار تەمەنی 50 ساڵدان‌و ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر لە وڵاتێكدا عەداڵەتی كۆمەڵایەتی‌و بواری بارهێنان دابین نەكرێت، هیچكات بە عەداڵەتی ئابووریش ناگەین‌و وڵات بەردەوام لە دواكەوتوویی دەمێنێتەوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە هەر بە پێی ئامارەكانی كۆماری ئیسلامی، ساڵانە رێژەیەكی بەرچاو لە قوتابیان لە ئێران واز لە خوێندن دەهێنن‌و تا ئێستا دەوڵەت هیچ هەوڵێكی بۆ چارەسەری ئەم گرفتە نەكردووە‌و بەمجۆرەش رێژەی نەخوێندەواران لە ئێران رووی لە زیادبوون كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.