به‌رپرسانی شاره‌وانی شاری بۆکان بنکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی_فێرکاریی ‘سۆما’و کۆرێ فه‌رهه‌نگیی ‘ئه‌ده‌ب’یان له‌و شاره داخست. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، شاره‌وانیی بۆکان ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ی له ‘پاساژی شاره‌وانی’ی شاره‌که داخستووه‌و چیتر رێگه‌یان پێنادات چالاکی بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که دوای راگرتنی کار‌و چالاکییه‌کانی ئه‌و دوو ناوه‌نده کولتورییه، شاره‌وانیی بۆکان شوێنه‌که‌ی خستووه‌ته مه‌زاده‌وه‌و به چالاکانیی ئه‌و دوو کۆڕه‌یان راگه‌یاندووه به زووترین کات هه‌موو که‌ره‌سته‌کانیان بگوێزنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پاساژه.
بنکه‌ی سۆما زیاتر له 10ساڵه له بواری پێگه‌یاندن‌و کردنه‌وه‌ی خولی زمان‌و ئه‌ده‌بی کوردی چالاکه‌و له‌و ماوه‌دا ده‌یان جار تووشی گوشاری راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه‌ته‌وه.
وێنه: یه‌کێک له ئاگادارییه‌کانی ناوه‌ندی سۆما بۆ فێرکردنی زمانی کوردی له شاری سنه.