سێ شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2023

راگەیاندنی چالاكی گروپێك بە ناوی ئەرتشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان

گروپێك بە ناوی ئەرتشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی راگەیاندنێك بوونی خۆی راگەیاند‌و‌و ئاماژەیان بەوەدا، لە سەرەتای مانگی هاوینی ئەمساڵ خەباتی چەكداریی خۆیان دەسپێدەكەن.

بە پێی هەواڵێكە لە سایتی هەڵۆی كوردستان بڵاو بوەتەوە، تا ئێستا بەرپرسان‌و بەڕێوەبەرانی ئەم گروپە نەناسراون‌و تەنانەت هیچ ئاگاداریەك لە شوێنی مانەوەی ئەو هێزەی بڕیارە خۆی رابگەیەنێت‌و خەباتێكی پڕاوپڕی چەكداریی بكات لەبەردەستدا نیە.

ئەم گروپە هاوكات ئاڵایەكی جیاوازیان بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان وێناكردووە‌و رەخنەیان لە حیزبی دیموكرات گرتوو وتی، ئەوان نەیانتوانی ئاڵاكەی دەستی قازی محەمەد بپارێزن‌و هاوكات هەرێمی باشوری كوردستانیش نەیپاراست. بۆیە ئەم گروپە ئاڵایەكی جیاوازی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان وێناكردووە‌و دەڵێن خەباتی رۆژهەڵاتی دەبێ بە تەواوی سەربەخۆ بێت‌و لە ژێر هەژمۆنی پارچەكانی دیكەی كوردستان بێتەدەرەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.