شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هه‌ڵبژاردنی بێوێنه له ئه‌فغانستان: هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وه‌کان بێ ئاکام بوو

ئه‌مڕۆ له ئه‌فغانستان سێیه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته سه‌ره‌ڕای گوشاره ئه‌منییه‌کان‌و چه‌ند هێرشی توندڕه‌وه‌کان به به‌شداریی زۆرینه‌ی خاوه‌ن ده‌نگه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌مڕۆ شه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی سێیه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاند، که هاوکات بوو به هه‌ڕه‌شه‌ی توندو چه‌ند کرده‌وه‌ی تێکده‌رانه‌ی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان‌و به تایبه‌ت تاڵیبان.

هه‌واڵده‌ریی 8ی به‌یانیی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه هه‌ر له گه‌‌ڵ هه‌ڵهاتنی هه‌تاودا ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌نگده‌رانی ئه‌فغان له به‌رده‌م ناوه‌نده دیاریکراوه‌کان ئاماده بوون‌و به‌و شێوه‌یه روبه‌ڕوی مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵیبان بوونه‌ته‌وه. هاوکات تا نیوه‌ڕۆ له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له رۆژاوای کابول، له‌وانه شاره‌کانی فه‌یزاوا، ولایه‌تی تخارو هه‌رات به‌رگی ده‌نگدان ته‌واو بووه‌و دواتر به‌رگیان بۆ براوه. وێنه‌کانی ئه‌و هه‌واڵده‌رییه له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باس له ژماره‌ی زۆری ده‌نگده‌ران ده‌که‌ن.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و هه‌واڵده‌رییه باسی له به‌شداری به‌رچاوو بێوێنه‌ی ژنانی ئه‌فغان کردووه له ده‌نگدانه‌که‌داو ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ته‌نانه‌ت له ناوچه گوندنشینه‌کانیش ژنانی ئه‌فغانستان به گه‌رم‌و گوڕی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان کردووه. هاوکات باسی له ده‌ستبه‌سه‌رکردنی شه‌ش که‌ش کردووه به تاوانی ده‌ستێبردنه ناو ده‌نگه‌کان‌و هه‌وڵی نووسینی ده‌نگ بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی خوێنده‌وارییان نه‌بووه.

سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌فغانستان له‌م ده‌نگدانه‌دا، هه‌واڵده‌ریی ئه‌فغان نیوز بڵاویکرده‌وه زیاتر له 12ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییان کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌کی تر له زاری ئه‌حمه‌د زیا ره‌فعه‌ت، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌بژاردنه‌کانی ئه‌فغانستانه‌وه راگه‌یاندووه که زیاتر له 2هه‌زار سکاڵایان پێ گه‌یشتووه.

هه‌واڵده‌ریی ئه‌فغان نیوز هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه توندڕه‌‌وه‌کانی تاڵیبان له ناوچه‌ی قه‌ندوزی باکووری رۆژهه‌ڵاتی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێکی ده‌نگدان‌و له ئاکامی پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کاندا شه‌ش که‌سیان کوژراون. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان ژماردنی به‌شی به‌رچاوی ده‌نگه‌کان ده‌ستی پێکردووه‌و له ماوه‌ی یه‌ک رۆژدا ئاکامی به‌رایی ده‌نگه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.