سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

برینداربوونی منداڵێكی كورد لە توركیە

منداڵێكی 10 ساڵ تەمەن لە شاری ئامەد بە هۆی فڕێدانی بۆمبی فرمێسك رێژ لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی توركیەوە بە سەختی بریندار بوو.

باوكی ئەو منداڵە كە ناوی محەمەد عارزە رایگەیاندووە، منداڵەكەی لە نزیك شوێنكدا راوەستابوو كە پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی ( بەدە پە ) لە حاڵی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێك بووە‌و بەم بۆنەوە پاش ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی توركیە هێرش دەكەنە سەریان، منداڵەكەی گازی فرمێسك رێژی بەركەوتووە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو منداڵێكی دیكەی كورد بە هۆی وەبەركەوتنی گازی فرمێسك رێژەوە بۆ ماوەی 9 مانگ تووشی بێهوشبوون بووە‌و دواتر هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەم خۆپیشاندانە لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی بۆ هەڵبژاردنەكانی شارەوانی توركیە رێكخراوە‌و لە چەندین شوێن رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پۆلیسی توركیە روویداوە.

بڕیارە هەڵبژاردنەكانی شارەوانی توركیە رێكەوتی 30ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.