مەجید تیباش هاوڵاتی كوردی خەڵكی شاری ورمێ پاش ئەوەی لانیكەم لە ماوەی 5 مانگی رابردوو لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانی ئەو شارە دەسبەسەركرا، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ئەم شارۆمەندە كوردە ساڵی رابردوو بە هۆی ئەوەی سەفحەی زەمینەی لەبتابەكەی وێنەیەكی ئاڵای كوردستان بووەو هاوكات لە كۆنفڕانسێكی زانستی لەسەر پرۆژۆكتۆر نمایشی كردبوو لە خوێندن بێبەشكرا.
ئەمە لە حاڵێكدایە مەجید تیباش پێش ئەوەی دەسبەسەر بكرێت بەرەو وڵاتی توركیە خۆی دەرباز كرد، بەڵام لە ئەنجامی پیلانێكدا ناچار بە گەڕانەوە بۆ ئێران كرا كە پاش گەڕانەوەی دەسبەجێ دەسبەسەرو راپێچی زیندان كرا.
ناوبراو خوێندكاری ترمی 5ی كارناسی زانكۆی زانستی كاربوردی ورمێیەو ئێستاكە ماوەی 5 مانگە لە دەسبەسەریی ئیدارەی ئیتلاعاتدایەو چارەنووسی نادیارە.