سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

هەواڵ

كچێكی كورد دیپلۆمی شانازی وێنەكێشانی پێ بەخشرا

كچێكی خوێندەواری كورد پاش بەشداریكردنی لە 15 هەمین دەورەی كێبڕكێی نێونەتەوەیی وێنەكێشان لە وڵاتی بولغارستان لە ژێر ناوی نوازگوارا توانی دیپلۆمی شانازی وەربگرێت. پەریا پەسوەیی ئەو كچە خوێندەوارە كوردەی خەڵكی شاری مەهابادە كە بە كێشان وێنەیەك لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی زەماوەند لە كۆمەڵگای كوردیی‌و كەڵك وەرگرتن لە داب‌و نەریتەكانی ئەو ناوچە ‌و بە وێنەدەرهێنانی، دیپلۆمی شانازیی لەو وڵاتەدا پێ بەخشرا. ئەو …

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌‌ڕێوه‌چوونی رێفراندۆم له کریمێ سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان

به گوێره‌ی ئاگاداریی پێشوه‌خت‌و به هاوکاریی ده‌وڵه‌تی روسیه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه رێفراندۆم له سه‌ر مانه‌وه‌ی دوورگه‌ی کریمێ له‌گه‌ڵ ئۆکراین یا چوونه سه‌ر روسیه به‌ڕێوه‌چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

نامەی بەندكراوێكی كورد بۆ كۆمەڵی مافی مرۆڤی كوردستان

بەندكراوێكی كورد لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە نووسینی نامەیەك بۆ كۆمەڵی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاندووە، لە نێو زیندان بەرەوڕووی توندوتیژی‌و لێدانی مەئمورانی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە. ئەو بەندكراوە ئاماژەی بەوەداوە كە لە نێو زیندان بە بیانووی كوردبوون ئەشكەنجە دەكرێت‌و هەر جارەو راكێش دەكرێت بۆ ژوورێكی تایبەت بە ئەشكەنجە‌و لەوێ دەدرێتە بەر لێدان‌و سووكایەتی پێكردن. ئەو بەندكراوە كوردە هاوكات ئاماژەی بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

كوردانی رۆژهەڵات بە پیادە خۆیان گەیاندە هەڵەبجە

ئەمڕۆ 26 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە تێپەڕ دەبێت كە تێیدا 5 هەزار مرۆڤ بوونە قوربانیی شەڕیی ماڵوێرانكەری نێوان عێراق‌و ئێران. ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی مانگی 3 بە بۆنەی یادكردنەوەی كارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە رێورەسمێكی تایبەت لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو كە تێیدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە كوردانی رۆژهەڵات لە شاری بانەوە بە پێ بەرەو هەڵەبجە رێكەوتن بۆ بەشداریكردنیان لەو رێ‌ورەسم‌و یادكردنەوە‌و رایانگەیاندووە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دانی بەوەدا نا كرماشان وەك پارێزگایەكی ئەمنیەتی چاوی لێدەكرێت

جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگای كرماشان دانی بەوەدا ناوە كە ئەو پارێزگایە بە چاوێكی ئەمنیەتی دەبینرێت‌و كاربەدەستانی باڵا بەمشێوە دەڕواننە كرماشان. سەرەڕای هەوڵی دەیان ساڵەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی داسەپێندراو بەسەر پارێزگای كرماشان، ئێستاكە بۆ خۆشیان دانیان بەوەدا ناوە كە لە دەرەوەی پارێزگای كرماشان واتە ناوەند، چاوێكی ئەمنیەتی بەرانبەر بەو پارێزگایە هەیە. ئازەرمی جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگای كرماشان لە رێورەسمی بەشداریكردن لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەنگساركردنی كچێك لە سوریە

گروپی تیرۆریستی داعش كچێكی لاویان پاش موحاكمەكردن بە تاوانی ئەندامبوون لە فەیسبووك‌و چالاكی لەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە سەنگساركرد. فتووم ئەلجاسم ئەو كچە گەنجەی خەڵكی سووریەیە كە تەنیا بە هۆی ئەندامبوونی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سەنگساركرد‌و‌و ئەم رووداوەش لە ناوی ئەلروقە روویدا. گروپی داعش ماوەیەكە كۆنتڕۆڵی ناوچەی ئەلروقەی لە باكووری سوریە بەدەستەوە گرتووە‌و بەمشێوە كۆمەڵێك حوكمی نامرۆڤانەی بەسەر دانیشتووانی ئەو ناوچە سەپاندووە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

گومركی قامیشلو كەوتە دەست كوردەكان

لقی نیزامی حیزبی یەكیەتی دیموكراتیكی كوردەكان لە سوریە كۆنتڕۆڵی گومركی قامیشلوی بەدەستەوە گرت. پاش ئەوەی لاوێك‌و بازرگانێكی كورد لە ناوچەی جەزیرەی قامیشلو بە دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد كورژان، یەکینەكانی پاراستنی گەل ( ی پ گ ) هێرشیان بردە سەر هێزەكانی رژیمی ئەسەد. لە تێكهەڵچوونی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل‌و نیزامیەكانی بەشار ئەسەد 7 كەس لە هێزەكانی ئەسەد كوژران‌و دەیان كەسی دیكە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەرهێنەری كورد كۆتایی بە فیلمەكەی هێنا

هێمن ئالانی دەرهێنەری لاوی خەڵكی شاری شنۆ كە ماوەیەكە سەرقاڵی ئامادەكردنی فیلمێكە بە ناوی ( چاوەڕێ ) رایگەیاند كە كۆتایی بە فیلمەكەی هێناوە. فیلمی چاوەڕێ باس لە لاوێك دەكات كە تەنیا بە هۆی كێشەی ماڵی ناچار بە كاركردنێك دەبێت كە نەتەنیا گرفتەكانی چارەسەر ناكات بەڵكوو تووشی چەندین كێشەی دیكەی دەكاتەوە. هێمن ئالانی ئاماژەی بەوەداوە، پاش چەند هەفتە وێنەهەڵگرتن لە 13ی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیلام: شاری سه‌یمه‌ره ده‌بێته ژێر ئاوه‌وه

شاری دێرینی سه‌یمه‌ره له نزیک شاری به‌دره ی ئیلام به هۆی دروستبوونی به‌نداوی سه‌یمه‌ره‌وه مه‌ترسیی که‌وتنه ژێرئاوی لێده‌کرێت‌و کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای ئیلام به‌رامبه‌ر به ناره‌زایه‌تییه‌کان، قۆناغی دووه‌می به‌رینبوونه‌‌وه‌ی به‌نداوه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی راگرتووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌ڵه‌بجه بووه پارێزگا

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بڕیارێک به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاندو ئه‌و بڕیاره‌ش کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌دواوه بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌ورامان: تێکدانی ژینگه‌و چالاکیی گوماناوی له ‘زووم’/ نوێکرایه‌وه

هه‌ڵکه‌نده‌نی بێ هۆکارو له راده‌به‌د‌‌ه‌ر له شاخه‌کانی کوردستان بووه‌ته دیارده‌یه‌کی باوو له نوێترین نموونه‌یدا له ئاوایی زووم‌ی هه‌ورامان، هه‌واڵی دروست کردنی تاقیگه‌ی شیمیایی به مه‌به‌ستی دروستکردنی بۆمبی شیمیایی بڵاو بوو‌ه‌ته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

تازه‌لاوی تورک، بوو به هێمای خۆپیشاندان

دوابه‌دوای مه‌رگی ‘بێرکین ئه‌لوان’ تازه‌لاوی تورکیه‌یی که له خۆپیشاندانه‌کانی هاوینی رابردوودا پێکرابوو، ناڕه‌زایه‌تی بۆ جارێکی تر شاره گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و پێکدادان له نێوان خه‌ڵک‌و پۆلیس هاته ئاراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەو كەسەی كاریكاتۆری خامنەیی كێشا كوژرا

ئەحمەد رەبێعی ئەو کاریکاتۆریستە عەرەبەیە كە ماوەیەك لەوەپێش كاریكاتۆرێكی لە خامنەیی كێشاو ناڕەزایەتیی شیعەكانی بەغدای لێكەوتەوە بە شێوەیەكی گوماناویی گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ چوارشەممە ئەحمەد رەبێعی كاریكاتۆریستی عەرەب بە شێوەیەكی گوماناویی لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداو بە وتەی نزیكان ئەم كاریكاتۆریستە، ناوبراو بە هۆكارێكی نادیار‌و گوماناویی گیانی لەدەستداوە. ئەحمەد رەبێعی لە رۆژنامەی سەباح ئەلجەدید چالاكی دەكرد‌و‌و ئەم رۆژنامە …

زۆرتر بخوێنەوە »