خوێندکارانی زانکۆ پهیامنوری مه‌ریوان، وه‌ک نه‌ریتی ساڵانه‌ی به بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه له ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه رێوڕه‌سمێکیان به‌ڕێوه برد.به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس‌پۆست گه‌یشتووه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه کۆڕیادێکی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه له ساڵۆنی زانکۆکه به‌ڕێوه‌چووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه، ریزی به‌رنامه‌کان به‌م شێوه‌یه بوووه:
1.خوله‌کێک بێده‌نگی 2.خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی خوێدنکارانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان به بۆنه‌ی بۆردمانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه 3.باسێک له‌سه‌ر ژینۆساید 4.خویدنهوهی چه‌ند شیعرێک له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه 5.باسێکی سیکه له‌سه‌ر ژینۆسایدی زمانی و فه‌رهه‌نگی 6.خوێدندنهوهی سروودی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م خووێندکارانی به‌شدار له‌و کۆڕه‌دا(دنیا خه‌مه ژیان ژانه بۆ شاره‌که‌ی به‌هاری سوور/ هێرۆشیمای کوردستانه هه‌ڵه‌بجه‌ی دایکی شاره‌زوور) 7.داگیرساندنی 26 مۆم و دانانی 26 گوڵی سوور له‌به‌رده‌م وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر.
ئه‌م کۆڕه له حاڵێکدا به‌ڕێوه‌چووه که هیج مۆڵهتو موجهوهزێکی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانکۆوه پێ نه‌دراوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که حه‌راسه‌تی زانکۆ‌و چه‌ند خوێندکارێکی به‌سیجی هه‌وڵیان ده‌دا به وێنه گرتن له به‌شداربووان به‌ر به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بگرن به‌ڵام خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نوور گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌کان نه‌داوه‌و رێوڕه‌سمه‌که‌یان به‌ڕێوه بردووه.
له رۆژانی رابردوودا له زانکۆی پهیامنوری سنه‌ش کۆڕیادێک بۆ رێزگرتن له کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه بهڕێوهچوبو. هاوکات بڕیار بوو له تارانیش به‌وبۆنه‌وه رێوڕه‌سمێک بگیرێت که به وته‌ی شایه‌تحاڵان به بێ هیچ هۆکارێک له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه پێشی پێ گیراوه.