پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

گومركی قامیشلو كەوتە دەست كوردەكان

لقی نیزامی حیزبی یەكیەتی دیموكراتیكی كوردەكان لە سوریە كۆنتڕۆڵی گومركی قامیشلوی بەدەستەوە گرت.

پاش ئەوەی لاوێك‌و بازرگانێكی كورد لە ناوچەی جەزیرەی قامیشلو بە دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد كورژان، یەکینەكانی پاراستنی گەل ( ی پ گ ) هێرشیان بردە سەر هێزەكانی رژیمی ئەسەد.

لە تێكهەڵچوونی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل‌و نیزامیەكانی بەشار ئەسەد 7 كەس لە هێزەكانی ئەسەد كوژران‌و دەیان كەسی دیكە بریندار بوون‌و هاوكات كۆمەڵێكی بەرچاو چەك‌و كەرەسەی نیزامی كەوتە دەست هێزە كوردەكان.

لە حاڵێكدا كە بینای گومركی قامیشلو لە دەستی یەكینەكانی پاراستنی گەلە، ناوەندە گرینگەكانی وەك فڕۆكەخانە‌و چەند شوێنی ئەمنیەتی دیكەی ئەو شارە لە دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەددایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.