سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

هەواڵ

هه‌ولێر: داوای دادگایی کردنی کۆمپانیا ئاڵماییه‌کانی هاوکاری رژیم به‌عس کرا

به بۆنه‌ی نزیکبونه‌وه له ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه، کۆمه‌ڵێک رێکخراوی مه‌ده‌نی‌و تایبه‌ت به ئه‌نفال له به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ی ئاڵمان خۆپیشاندانێکیان رێخست‌و داوای دادگاییکردنی ئه‌و کۆمپانیا ئاڵمانییانه‌یان کرد که چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراویان به رژیمی سه‌دام حسه‌ین فرۆشتووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

راوچیەكانی كامیارانیش راوچیەتیان وەلانا

لە هەنگاوێكی بێوێنەی دیكەدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە راوچیەكانی شاری كامیاران لە بانگەوازێكدا مزگێنیان بۆ سرووشت‌و گوڵە جوانەكان‌و كەوو پەلەوەرەكان هێنا‌و بڕیاریاندا كە چیدی راو نەكەن‌و لەمەودوا پارێزەری پەلەوەرو سرووشت بن. ئەو راوچیانەی شاری كامیاران لە رۆژهەڵاتی كوردستان باسیان لەوەكردووە‌و كە لە كردەوەو راوكردنی چەندین ساڵەیان پەشیمانن‌و لەمەودوا دەبنە پارێزەری سرووشت‌و جوانیەكانی دیمەنی كوردستان. ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی رابردووشدا …

زۆرتر بخوێنەوە »

‘سه‌حراڕوودی’ له سلێمانییه

دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانی ناو یه‌کێتیی نێشتمانی‌و دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌واڵه‌کان باس له به‌ڕینتربوونی ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن بۆ کاروباری ناوخۆیی باشوورو به تایبه‌ت یه‌کێتیی نیشتمانی.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبوونه‌‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو، رێکه‌وتی 10ی مارسی 2014، به‌رامبه‌ر به 19‌ی ر‌ه‌شه‌مه‌ی 1392ی هه‌تاوی، کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له بنکه‌ی رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و به‌ڕێوه‌ چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

پارلمانی کریمێ بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا

دوای ئه‌وه‌ی روسیه هه‌ڕه‌شه‌ی راپرسیی له‌سه‌ر چاره‌نووسی کرێمی داو رۆژاواییه‌کان ناڕه‌زایه‌تییان به‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربڕی، ئه‌مڕۆ پارلمانی هه‌رێمی کریمێ له حاڵێکدا 3رۆژی بۆ واده‌ی راپرسییه‌که ماوه، یه‌کلایه‌نه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

رەشید ئاخکەندی لە پەتی سێدارە رزگاری بوو

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزەوە ئەمڕۆ سێشەمە ١١،٣،٢٠١٤بە زاگرۆس پۆست گەیشتوە ، زیندانیی سیاسی کورد رەشید ئاخکەندی‌و زیندانیەکی تری مەدەنی بە ناوی جەعفەر موستەفایی کە ئەویش بە تۆمەتی قەتڵ حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو لە لایەن بنەماڵەی کەسە کوژراوەکانەوە رەزایەتیان پێ دراوه‌و لە بەردەم پەتی سێدارەو تەنیا چند چرکە پێش جێ بە جێ کردنی حوکمی ئێعدامڕزگاریان بووه. ئاخکه‌ندی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێواره شیعری رۆحی په‌پوله له زانکۆی په‌یام‌نوری سنه به‌ڕێوه‌چوو

دوێنێ دووشه‌مه‌ 19ره‌شه‌مه، ئه‌نجومه‌نی هاوڕێ هه‌ورام له زانکۆی په‌یام نووری سنه‌ کۆڕه‌شیعرێکی خوێندکاری بۆ ساڵیادی کۆمه‌‌ڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه له‌ ژێر ناوی ‘ڕۆحی په‌پووله‌’ له‌ هۆڵی گشتی ئه‌و زانکۆیه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

خواردنی گۆشتی سەگ‌و پشیلە لە لایەن دانیشتووانی یەرمووك

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی رەشەمە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە شێوەی رەسمی حكوومەتی بەشار ئەسەدی بەوە تاوانبار كرد كە هاوڵاتیانی چادرگەی یەرمووكی بە برسیەتی هێشتووتەوە‌و ئەوەشی وەك چەكێكی كوشندە بەكار هێناوە. رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپۆرتێكیدا بە ناوی ( خنكاندنی ژیان لە یەرمووك ) رایگەیاندووە، برسیی راگرتنی هاوڵاتیانی دانیشتووی چادرگەی یەرمووك وێنەی تاوانێكی جەنگیە كە تێیدا حكوومەتی سووریە بەرپرسیارە. لە كۆی 250 …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندكارانی ورمێ داوای دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەری شارەکەیان دەكەن

خوێندكارانی شاری ورمێ داوای ئەوەیان كردووە كە عابد فەتاحی نوێنەری ئەو شارە دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە. خوێندكاران ئاماژەیان بەوەداوە كە عابد فەتاحی تا ئێستا نەیتوانیوە وەڵامی خواستەكانی ئەو ناوچە بداتەوە‌و باشتر وایە بگەڕێتەوە سەر پیشەكەی خۆی. خوێندكاران لە بابەت كوژرانی شەیدا حاتەمی ئەو كچە خوێندكارەی زانكۆی ورمێ وتوویانە كە ناوبراو كوژراوە‌و لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی زانكۆی ورمێ وتوویانە ناوبراو خۆی كۆتایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی كابەرات هونەرمەندی گەورەی مۆسیقای كوردیی لە سنە ئەسپەردەكرا

تەرمی هونەرمەندی گەورەی بواری مۆسیقای كوردیی، بەرات عەلی نوورانی ناسراو بە كابەرات، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان‌و جەماوەری خەڵكی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەسپەردەكرا. رۆژی رابردوو كابەرات هونەرمەندی گەورەی كورد كە ساڵەها لە بواری ژەنینی دەهۆڵ چالاكی دەكرد ماڵئاوایی لە ژیانكرد. كابەرات هاوڕێ‌و دۆستی مامۆستا عەبدوڵا شەریعەتی بوو كە ساڵانێكی زۆر ئەو دوو هونەرمەندە بە لێدانی دەهۆڵ‌و زوڕنا كۆڕە جۆراوجۆرەكانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژی ژن لە ئێران‌و دەسبەسەرییەكانی شاری سنە

لە بەرنامەیەكی تایبەت كە لە شاری تاران لە لایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی مافەكانی ژنان بەڕێوەچوو، رێز لە 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن گیراو هاوكات گرفتەكانی بەردەم ژنان لە ئێران درایە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە. گەڵاڵەی زۆركردنی گەشەی بنەماڵەكان‌و درێژەی بەرتەسككردنەوەی چالاكانی مافەكانی ژنان لە باسە گرینگەكانی ئەو كۆبوونەوە بوون. هەروەها زیاتر لە 300 كەس لە هەڵسووڕاوانی ژنان بە دەركردنی راگەیاندنێك سەبارەت …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری رێككەوتنی ئێران‌و كۆمەڵگای جیهانیی لە ئارادا نیە

كاترین ئێشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا وتی، هیچ گەرەنتیەك نیە بۆ ئەوەی وتووێژە ناوكیەكانی شەش هێزی گەورەی جیهانیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بگاتە رێككەوتن. كۆماری ئیسلامیی بە پێی ئەو رێككەوتنە كاتیەی كە لە پاییزی رابردوو ئەنجامدرا ئەوەی قبووڵكرد كە لە بەرانبەر كۆمەڵێك ئاسانكاری نێونەتەوەیی لە بابەت گەمارۆكانی سەر ئێران، پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ماوەی 6 مانگ بەرتەسك بكاتەوە. بەرپرسی سیاسەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێبەری كورەی باكوور بە 100ی دەنگەكان لە پەرلەمانی سەركەوتنی بەدەستهێنا

راگەیاندنە فەرمیەكانی كورەی باكوور ئەوەیان تەئیدكرد كە كیم جونگ ئوون رێبەری ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانیدا، بە بەدەستهێنانی 100لە سەدی دەنگەكان‌و بە بێ هیچ دەنگێكی بێ لایەن سەركەوتنی بەدەستهێنا. كیم جوونگ وەكوو پاڵێوراوەكانی دیكەی پەرلەمانی كورەی باكوور، تاكە پاڵێوەری پێشنیاركراو بووە. بە وتەی چاودێرانی سیاسی هەڵبژاردە پەرلەمانیەكانی كورەی باكوور كە هەر 5 ساڵ جارێك بەڕێوەدەچێ مەجالێكە بۆ ئەوە لێكۆڵەرانی سیاسی …

زۆرتر بخوێنەوە »