سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

تەرمی كابەرات هونەرمەندی گەورەی مۆسیقای كوردیی لە سنە ئەسپەردەكرا

تەرمی هونەرمەندی گەورەی بواری مۆسیقای كوردیی، بەرات عەلی نوورانی ناسراو بە كابەرات، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان‌و جەماوەری خەڵكی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەسپەردەكرا.

رۆژی رابردوو كابەرات هونەرمەندی گەورەی كورد كە ساڵەها لە بواری ژەنینی دەهۆڵ چالاكی دەكرد ماڵئاوایی لە ژیانكرد. كابەرات هاوڕێ‌و دۆستی مامۆستا عەبدوڵا شەریعەتی بوو كە ساڵانێكی زۆر ئەو دوو هونەرمەندە بە لێدانی دەهۆڵ‌و زوڕنا كۆڕە جۆراوجۆرەكانی شایی خەڵكی شاری سنە‌و ئەو ناوچەیان دەڕازاندەوە.

بۆیە ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا بەرات عەلی نوورانی بە بەشداری جەماوەرێكی بەرین لە شارەكانی سنە، مەریوان، كرماشان، ئیلام‌و سەقز لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدیی شاری سنە بە رێزەوە ئەسپەردەكرا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.