هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

‘سه‌حراڕوودی’ له سلێمانییه

دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکییه‌کانی ناو یه‌کێتیی نێشتمانی‌و دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌واڵه‌کان باس له به‌ڕینتربوونی ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن بۆ کاروباری ناوخۆیی باشوورو به تایبه‌ت یه‌کێتیی نیشتمانی.به پێی هه‌واڵێک که له سپی میدیا بڵاو بووه‌ته‌وه، محه‌مه‌دجه‌عفه‌ر سه‌حراڕوودی که به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بکوژی دوکتور قاسملو، سکرتێری پێشووی حزبی دێمۆکراته له لایه‌ن ئێرانه‌وه نێردراوه بۆ سلێمانی تا له دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان هێرۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د، دوکتور به‌رهه‌م ساڵه‌ح‌و ۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌شداری بکات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که مه‌به‌ست له به‌شداریی سه‌حراڕوودی له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌ب سیاسیی یه‌کێتی، هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و حزبه‌یه.

ئه‌وه له حاڵێکدایه که سه‌حراڕوودی هیچ به‌رپرسایه‌تی‌و کارێکی گرنگی سیاسی‌و دیپلۆماتیکی نه‌بووه‌و دوای ئه‌وه‌ی له هێرش بۆ سه‌ر د.قاسملوو هاوڕێیانی به برینداری ده‌گیرێت‌و دواتر ره‌وانه‌ی ئێران ده‌کرێته‌وه، پله‌ی له سپای پاسداراندا به‌رز ده‌کرێته‌وه.

عەبدولڕەحمان قاسملو وێڕای عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر، لەساڵی 1989 لە ڤیەن، که‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و تێرۆر کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.