یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2024

هەواڵ

کرێکارێکی تری رۆژهه‌ڵاتی له شاره‌زوور، له رووداوێکی کاردا گیانی له‌ده‌ستدا

کرێکارێکی ته‌مه‌ن 40ساڵی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له کاتی کارکردنی له پرۆژه‌یه‌ک له شاری شاره‌زور له ئاکامی که‌وتنه به‌ر کامیونێکی میکسێر له‌جێدا گیانی له‌ده‌ستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

سنە: بەڕێوەچوونی رێورەسمی رۆژی جیهانی ژن

رۆژی شەممە 17ی رەشەمە رۆژی جیهانی ژن كاتژمێر 6ی ئێوارە لە كەمەربەندی كارگەر لە شاری سنە بەڕێوەچوو. سەرەڕای خولقاندنی كەش‌و هەوایەكی تەواو ئەمنیەتی بەسەر شاری سنە‌و ئامادەباشی هێزەئەمنیەتیەكان، كۆمەڵێك لە چالاكانی بواری مافەكانی ژنان لە شەقامی كەمەربەندی 25ی شەهریوەر كۆبوونەوە‌و بە بەرزكردنەوەی پلاكاردی سوور، رێزیان لە رۆژی جیهانی ژن گرت. لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەو رێورەسمە چەندین درووشمی وەك كرێكاری بەندكراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەقی دزەكردووی تەلەفوونی بەرپرسە ئوروپاییەكان لەسەر تەك تیرئەندازە ئۆكراینیەكان

بڵاوبوونەوەی گوێدانی تەلەفوونی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێستۆنی‌و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا گومانی ئەوەی هێنایە ئاراوە سەبارەت بەو تەك تیرئەندازانەی كە لە جەریانی نائارامیەكانی ئۆكراین گیانی چەندین كەسیان كردوتە قوربانیی. لەم گوێدانە تەلەفوونیەدا ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە پێچەوانەی ئیددعای نەیاران، تەك تیرئەندازەكان سەر بە ناڕازیان بوون كە بەم پیلانە ویستوویانە دەوڵەتی ئۆكراین بەدناو بكەن. ئۆرماس پائێت وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێستۆنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێكی رۆژهەڵاتی كوردستان براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤی رەها

پەروین زەبیحی چالاك لە بواری مافەكانی ژنان‌ومنداڵان لە ریزی شەشەمین كەسان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكانی مافی مرۆڤ دیاریكرا. شەش براوەی خەڵات لە لایەن هەیئەتی داوەرانی پێكهاتوو لە شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل‌و سەرۆكی هەیئەتی ژووری، ئارۆن روودز لە دامەزرێنەران‌و توێژەرانی سەرەكی مافی ئازادی‌و‌و بەڕێوەبەری پێشووی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی هیلسینكی بۆ مافی مرۆڤ‌و‌و كارولینا یانۆزفسكی پارێزەی مافی مرۆڤ هەڵبژێردران. پەروین زەبیحی ژنە …

زۆرتر بخوێنەوە »

14 ملیۆن مێرمنداڵێكی كچ لە ساڵدا دەبنە قوربانیی هاوسەرگیریی

سندووقی كۆمەڵی رێكخراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆی بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن لە بواری بەرزربوونەوەی گوشار بۆ سەر مێرمنداڵانی كچی ژێر 18 ساڵ تەمەن رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2020 هەر ساڵە 14 ملیۆن مێرمنداڵی كچ بە زۆر هاوسەرگیرییان پێ بكرێت. رێكخراوەكانی جیهانیی مافی مرۆڤ هەروەها سەبارەت بە دەرنجامەكانی ئەم گرفتە هوشداریان داوە‌و رایانگەیاندووە، مێرمنداڵانی كچ پاش …

زۆرتر بخوێنەوە »

عەرەبستان: ئیخوان‌ولموسلمین رێكخراوێكی تیرۆریستیە

عەرەبستانی سعوودی رۆژی هەینی 16ی رەشەمە بە شێوەی رەسمی رایگەیاند، رێكخراوی ئیخوان‌ولموسلمین گروپێكی تیرۆریستیە‌و وڵاتی میسریش پێشوازی لەم هەوڵەی عەرەبستان كردوو هاوكات داوای لە وڵاتانی دیكەی عەرەبی كردووە ئەم هەڵوێستە لە خۆیان نیشان بدەن. پاشای عەرەبستان رۆژی هەینی لە راگەیاندنێكی رەسمی كە لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاوكرایەوە، ئێخوان‌ولموسلمین، گروپی جەبهە ئەلنەسرە‌و دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌و شام ناسراو بە داعشی وەك رێكخراوێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هوشدار سەبارەت بە هەژارتربوونی توێژی ژنان لە ئێران

سەدان كەس لە چالاكان‌و لایەنگرانی مافەكانی ژنان بە دەركردنی راگەیاندنێك هوشداریان داوە كە ژنان لە ئێران رۆژ لەگەڵ رۆژ هەژارترو بێبەشتر دەبن. لە راگەیاندنەكەدا هاتووە سەدان ساڵە خەباتی جیهانی ژنان بۆ گەیشتن بە بەرابەری درێژەی هەیە‌و ئەم خەباتەش تەنیا بە ناوچە‌و وڵاتێكی تایبەت نەبەستراوەتەوە. 8ی مارس تەنیا وەبیرهێنانەوەیەكە بۆ خەباتی ژنان دژی ئەو هەڵسووكەوتانەی لە جیهانی ئەمڕۆ بەرانبەر ئەم توێژە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بێهزاد خۆشحاڵی مان لە خواردن دەگرێت

بێهزاد خۆشحاڵی نووسەرو چالاكی سیاسی ماوەیەك لەوەپێش بە تۆمەتی راگرتنی 100 گرەم مادەی هۆشبەر لە لایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانی دەسبەسەرو راپێچی زیندان كرا. ناوبراو لەو ماوەدا چەندین جار ئەو تۆمەتەی رەتكردوتەوە‌و رایگەیاندووە هیچ پەیوەندیەكی بەو پرسەوە نیە. ناوبراو بە روونكردنەوەیەك كە وێنەیەكی بە دەست زاگرۆس پۆست گەیشتووە بە راگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی، باس لەوە دەكات هەموو ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران بەندكراوێكی سیاسی كورد رادەستی توركیە دەكات

ژنە بەندكراوێكی سیاسی كورد بە ناوی ئەوین مەولود شێخۆ كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دەسبەسەریدابوو، رادەستی دەوڵەتی توركیە كرایەوە. ئەوین مەولوود شێخۆ كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بووە بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكان لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامی بە 7 ساڵ زیندان مەحكووم كرابوو كە پاش كۆتایی دەورانی مەحكوومیەتەكەی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دوو رۆژ …

زۆرتر بخوێنەوە »

گوڵەباخ ئەو ژنە رۆژهەڵاتیەی لە راپەڕینەکەی باشوور گیانی بەختكرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 5/3یە كە 23 ساڵ لەوەپێش یەكەم چەخماخەی راپەڕین لە شاری رانیەی باشووری كوردستان لێدرا‌و پاش 3 رۆژ سەرجەم شارەكانی كوردستان ئازاد كراو لەو کاتەدا ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی گوڵەباخ لە کاتی بەشداریکردنی لەو راپەڕینە گیانی بەختکردوو تا ئێستاش یادی نەکراوەتەوە. بە پێی هەواڵێك كە لە شاری رانیە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێك لە خەڵكی شاری …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەحمەد داوود ئۆغڵو: ئەگەر وڵاتێكی كوردیی پێكبێت ناوچەكە دەبێتە دۆزەخ

ئەحمەد داوود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیە لە كاتی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكایی لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر بێتوو وڵاتێكی كوردیی لەم ناوچەیە پێك بێت ئەوە دۆزەخێك بەرپا دەبێت. ناوبراو لە‌و پەنێلەی كە بەشداریی تێدا كرد باسی لەوەكرد، هیچ پێویست نیە كە كورد لە هەر چوار بەشەكەدا هەوڵبدەن بۆ پێكهێنانی وڵاتێكی تایبەتی كوردیی، بەڵكوو دەبێ لە چوارچێوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

له تاران رێز له یادی بۆردمانی شیمیای سه‌رده‌شت‌و هه‌ڵه‌بجه گیرا

دوای هاوئاهه‌نگی به مه‌به‌ستی رێزگرتن له یادی بۆردمانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه، رێوڕه‌سمێکی هاوبه‌ش بۆ رێزگرتن له قوربانیانی سه‌رده‌شت‌وو هه‌ڵه‌بجه‌ له زانکۆی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له لایه‌نخوێندکارانی چالاکی کوردی ئه‌و زانکۆیه‌‌وه به‌ڕێوه‌چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی حدك بەردەوامە

رۆژی دووشەممە 12ی رەشەمە حەسەن شێخانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان دەستی لە كاركێشایەوە‌و بەمشێوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رادەستی بەشی سكرتاریەتی حیزبەكەی كردووە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو ئەمە سێیەمین ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانە كە واز لە پۆستەكانیان دەهێنن‌و بەمجۆرە پێشتر ئێقباڵ سەفەری‌و رەحمان پیروتی دەستیان لە كار كێشابووەوە. ئەو سێ ئەندامەی …

زۆرتر بخوێنەوە »