شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی حدك بەردەوامە

رۆژی دووشەممە 12ی رەشەمە حەسەن شێخانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان دەستی لە كاركێشایەوە‌و بەمشێوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رادەستی بەشی سكرتاریەتی حیزبەكەی كردووە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو ئەمە سێیەمین ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانە كە واز لە پۆستەكانیان دەهێنن‌و بەمجۆرە پێشتر ئێقباڵ سەفەری‌و رەحمان پیروتی دەستیان لە كار كێشابووەوە.

ئەو سێ ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندیی حدك باسیان لە سیستەمی نادیمۆكراتیكی ساختاری حیزبەكەیان كردووە‌و بەشێكی زۆری گرفتەكانی بەرەوپێش نەچوونی سیاسەتەی حیزبەكەیان بەو ئاڵقە تەنگەی دەفتەری سیاسی حیزبەكەیان دەزانن.

تا ئێستا هیچ روونكردنەوە یان راگەیاندنێك سەبارەت بە دەست لەكاركێشانەوەی ئەو سێ ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە لایەن سەركردایەتی ئەو حیزبە بڵاو نەكراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.