هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

سنە: بەڕێوەچوونی رێورەسمی رۆژی جیهانی ژن

رۆژی شەممە 17ی رەشەمە رۆژی جیهانی ژن كاتژمێر 6ی ئێوارە لە كەمەربەندی كارگەر لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

سەرەڕای خولقاندنی كەش‌و هەوایەكی تەواو ئەمنیەتی بەسەر شاری سنە‌و ئامادەباشی هێزەئەمنیەتیەكان، كۆمەڵێك لە چالاكانی بواری مافەكانی ژنان لە شەقامی كەمەربەندی 25ی شەهریوەر كۆبوونەوە‌و بە بەرزكردنەوەی پلاكاردی سوور، رێزیان لە رۆژی جیهانی ژن گرت.

لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەو رێورەسمە چەندین درووشمی وەك كرێكاری بەندكراو دەبێ ئازاد بكرێ، زیندانی سیاسی ئازاد بكرێت بەرز كرایەوە. ئەم رێورەسمە لە دۆخێكدا بەڕێوەچوو كە لە 4 رۆژی رابردوودا كەش‌و هەوای ناوشاری سنە بە تەواوی ئەمنیەتی كرابوو.

بە تایبەت شەقامەكانی شاپوور، فردەوسی، شەشی بەهمەن، مەیدان ئێقباڵ‌و چوارڕای چوارباخ، بازاڕی ئاسف‌و شەقامی سیروس، لە لایەن مەئمورانی كۆماری ئیسلامی بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.