چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2024

هەواڵ

دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نالەبارتر بووە

لە مانگەكانی سەرەتای هاتنەسەركاری روحانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، بەشێكی هەرە زۆری ئێعدامەكان لە ئێران بە بێ رەوتێكی تەندروستی دادگاییكردن بەڕێوەچووە. خاتوو عەزرا زیا بەڕێوەبەری گشتی دێمۆكراسی‌و مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا باس لە تۆماركردنی دەیان‌و سەدان جۆر ئەشكەنجەی زیندانیان، دەسبەسەركردنی سیاسی، بەرتەسكردنەوەی ئازادی رادەبڕین‌و رۆژنامەنووسان‌و لایەنگرانی مافی مرۆڤ …

زۆرتر بخوێنەوە »

چوونەسەرەوەی نرخی برق لە ئێران

وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا، نرخی برق بە رێژەی 24 لەسەد بەرز دەبێتەوە‌و ئەمەش نیگەرانیەكی زۆری لای دانیشتووان درووستكردووە. حەمید چیت چیان وەزیری وزە لە پەراوێزی بەشداریی لە شەشەمین پێشانگای نێونەتەوەیی وزە سەبارەت بە چوونەسەرەوەی نرخی برق رایگەیاند، بە پێی پەسەندكراوەیەكی دەوڵەت، چوونەسەرەوەی 24 لە سەدی نرخی برق لە كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ئەمساڵ دەسپێدەكات. حەمید چیت چیان باسی لەوەكرد …

زۆرتر بخوێنەوە »

قه‌یرانی کوشتن له کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رده‌وامه

کوشتنی کچێک به ده‌ستی باوکی به ده‌یان فیشه‌کی کڵاشینکۆف له هه‌ولێر، کوژرانی گوماناوی لاوێک له کۆیه‌و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ژن له سه‌یدسادق له یه‌ک رۆژدا ئاماژه‌‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه، سه‌ره‌‌ڕای هه‌وڵه‌کانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کۆمه‌ڵگای کوردیدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێك لە ورمێ ئاوارەی شەقامەكان بووە

ژنێك بە هۆی هەژاری‌و بێكەسی، ئاوارەی شەقامەكانی شاری ورمێ بووە‌و بە وتەی خۆی سەردانی هێزی ئینتزامی‌و كۆمیتەی ئیمداد‌و چەند ئیدارەیەكی دیكەی كردووە بەڵام هیچ وڵامێكی پێنەدراوەتەوە. شایەتحاڵەكان دەڵێن ماوەیەكە شایەتی ئەوەن كە ئەم خاتووە لە نزیك پاركەكان دەمێنێتەوە‌و هیچ سەرپەنایەكی نیە‌و هیچ رێكخراوەیەكی دەوڵەتیش تا ئێستا یارمەتی نەداوە. ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەو ژنە كە شەوانە لە نێو پاركدا خەوتووە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشەكانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان روو لەزیادبوون دەکات

شەوی چوارشەممە 7ی رەشەمە چەكدارانی سەر بە گروپی ئیسلامی ناسراو بە داعش هێرشیان كردە سەر ئاواییەكی رۆژئاوای كوردستان‌و بنكەی ئاسایشی پەیەدەیان تەقاندەوە‌و لە ئاكامدا 4 كەس كوژران. چەكدارانی ئیسلامی لە عێراق‌و شام كە خۆیان بە داعش ناساندووە، پاش هێرشكردنە سەر ئاوایی تل مەعرووف تەقاندنەوەی چەند شوێنێك 10 هاوڵاتی كوردیان دەسبەسەركردووە. بە پێی وتەی لێكۆڵەران رۆژ لەگەڵ رۆژ ئاستی چالاكیەكانی گروپی …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەرۆك وەزیرانی ئۆكراین پێشنیاركرا

رێبەرانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە ئۆكراین، ئارسنی یاتسنیۆكیان وەكوو سەرۆك وەزیرانی نوێ پێشنیاركرد كە ناوبراو یەكێك لە سیما ناسراوەكانی ناڕەزایەتیەكان دژی ویكتۆر یانۆكویچ بوو. گروپێك لە رێبەرانی كاتی لەوانە ئەلكساندر تۆرچینڤ یاریدەدەری سەرۆك كۆمار، رۆژی چوارشەممە چەندین پاڵێوراوی دیكەیان بۆ دەوڵەتی نوێ پێشنیاركرد. چاوەڕێ دەكرێ پەرلەمانی ئۆكراین ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەی رەسمی ئەو پاڵێوراوانە تەئید بكات. پێشتر ولادیمیر پووتین سەرۆك كۆماری …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەركردنی لاوانی عەرەب لە ئەهواز

بە پێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز دوو رۆژ لەوەپێش هێزەئەمنیەتیەكان بە هێرش بۆسەر ماڵێك لە كوی عەلەوی شاری ئەهواز، زیاتر لە 20 لاوی عەرەبی ئەهوازیان دەسبەسەركرد. هێزەئەمنیەتیە لیباس شەخسیەكان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان بردوتە سەر ئەو ماڵە‌و پاش دەسبەسەركردن هەموو ئەو لاوانەیان گواستوتەوە بۆ شوێنێكی نادیار. بە پێی وتەی چالاكانی عەرەبی ئەهوازی هەموو ساڵێك‌و لەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی 175ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره له‌ سوریه

ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمه‌نار ڤیدیۆیه‌کی بڵاو کردووه‌‌ته‌وه که بۆسه‌یه‌کی شه‌‌وانی رابردوو نیشان ده‌دات‌و ده‌ڵێ هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره ناویانه‌ته‌وه‌و تێیدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌وو گروپه کوژراون.  

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری جێبەجێكردنی ئێعدامی رەشید ئاخكەندی لە ئارادایە

رەشید ئاخكەندی 55 ساڵ تەمەن‌و خەڵكی شاری سەقز رێكەوتی 21ی خاكەلێوەی ساڵی 1387 لە شاری ئیسفەهان بە تاوانی چالاكی سیاسی دەسبەسەرو دواتر لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. ئەم بەندكراوە سیاسیە رۆژی 31ی پووشپەڕی 1387 لە لایەن قازی شایەق لە دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێكی كوردیی نەیاری رژیم بە ئێعدام‌و 30 …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كارمەندانی موخابرات لە كرماشان

رۆژی یەكشەممەی رابردوو دەیان كەس لە كارمەندانی بەشی موخابراتی دێهاتەكان لە پارێزگای كرماشان لە بەرانبەر پارێزگای كرماشان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. بە وتەی یەكێك لە بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە هەركام لەو كارمەندانە پێشینەی زیاتر لە 10 تا 20 ساڵ كاریان هەیە‌و ئاماژەیان بەوەداوە كە ئێمە خوازیاری ئەوەین بیمەكەمان بە پێی یاسای كار‌و رێككەوتنمان لەگەڵ شیركەتی موخابرات پێبدرێت. خۆپیشاندەران پاش وڵام نەدانەوەی بەرپرسان …

زۆرتر بخوێنەوە »

زۆربەی ناوەندی ئاژەڵداران لە بۆكان داخرا

جیا لە یەك ناوەندی ئاژەڵداری نەبێت سەرجەم شوێنەكانی تایبەت بە ئاژەڵداران لە شاری بۆكان بە هۆی گرانی لە رادەبەدەر تووشی داخران هاتوون. لە ئێستادا 200 هەزار ئاژەڵی بچووك‌و 45 هەزار‌و 601 جۆر ئاژەڵی گەورە لە شاری بۆكان راگیراوە كە پێویستیان بە چەندین ناوەندی ئاژەڵداری هەیە. 90 لە سەدی شیری بەكارهێنراو لەو شارە لە رێگەی ئاژەڵدارانی ناوخۆ بەرهەم دێت‌و ئەمەش بوارێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

18 ملیۆن دار بەڕوو لە دارستانەكانی زاگرۆس لەناوچوون

سەرپەرستی دەفتەری كاروباری رێكخراوی دارستانەكان لە ئێران لەكاتی نزیكبوونەوە لە حەوتووی سەرچاوە سرووشتیەكان دانی بەوەدا نا كە، 18 ملیۆن داربەڕوو لە دارستانەكانی زاگرۆس لە حاڵی لەناوچووندان. ئەمە لە حاڵێكدایە كە ناوبراو پێشتر‌و لە سەرماوەزی ئەمساڵ رایگەیاند، 1 ملیۆن‌و 130 هەزار هێكتار لە دارستانەكانی زاگرۆس تووشی وشكبوون هاتوون. وشكبوونی دارستانەكانی زاگرۆس لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو دەستیپێكردووە‌و بەشێكی هەرە زۆری ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

دیاریكردنی دەوڵەتی نوێی ئۆكراین دواخرا

كاربەدەستانی ئۆكراین رۆژی سێشەممە 6ی رەشەمە رایانگەیاند، پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری‌و كابینەی نوێی دەوڵەت لە كۆتایی ئەم هەفتە بەڕێوە دەچێت. كاروباری دەوڵەتی لە ئۆكراین لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتێكی كاتی بە رێبەرایەتی ئەلكساندر تورچینۆف وتەبێژی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت. هاوكات سەرۆكی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی ئۆكراین ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ بەشداریی یولیا تیمۆشنكۆ ركابەری سیاسی سەرۆك كۆماری پێشوو كە رۆژی شەممەی رابردوو لە زیندان …

زۆرتر بخوێنەوە »

زانکۆی قه‌زوین: رێزگرتن له یادی بۆردمانی شیمیایی چه‌ند ناوچه‌ی کوردستان

به بۆنه‌ی رێزگرتن له قوربانییانی بۆردمانی شیمیایی چه‌ند شارو لادێی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان، خوێندکارانی کورد له زانکۆی قه‌زوین رێوره‌سمێکیان به‌ڕێوه‌برد.

زۆرتر بخوێنەوە »