له ماوه‌ی 24کاتژمێری رابردوودا، لانیکه‌م 76 ئه‌ندامی تاڵیبان له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان کوژراون.سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه هه‌واڵده‌ریی 8ی به‌یانیی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته کوژرانی 76که‌س له ئه‌ندامانی تاڵیبان‌ی له ناوچه‌کانی نه‌نگه‌رهار، که‌ندوز، فاریاب، لوگێر، لوغمان، که‌نێر، په‌کتیکا، هه‌رات‌و هلمه‌ندی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئوردوی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ جگه له پشتڕاستکردنه‌وه‌ی کوژرانی ئه‌و 76که‌سه، کوژرانی 2 سه‌رباز، سێ پۆلیسی نه‌ته‌وه‌یی‌و برینداربوونی شه‌ش پۆلیسی تری راگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه که ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه بۆ پاکسازیی ناوچه جیاجیاکانی ئه‌فغانستان له لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له درێژه‌ی راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه که هه‌ڵمه‌ته‌كه نزیکه‌ی کاتژمێر 11به‌یانیی دوێنێ سێشه‌مه به مه‌به‌ستی پاکسازیی ئاوایی په‌تیان‌ی وێلسوالی ده‌ستی پێکردووه‌و له‌وێوه بۆ ناوچه‌کانی تر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به پێی ئه‌و راگه‌یاندنه تیمه تایبه‌ته‌کان هیچ زه‌برێکیان به‌ر نه‌که‌وتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان هیواداره به ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته وه‌رزێکی نوێ له ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته د‌ه‌ست پێبکات‌و پێی وایه زۆربه‌ی کوژراوانی هه‌ڵمه‌ته‌که به کاری توندوتیژی‌و تێکدانی ئاسایشه‌وه تێوه‌گلابوون.