هەواڵ

خۆسوتاندنی فەرمانبەرێكی وەزارەتی نەوت لەكاتی سەردانی رۆحانی لەو وەزارەتخانەیە

ئەمرۆ دووشەممە فەرمانبەرێكی وەزارەتی نەوت لەبەردەم ئەو وەزارەتخانەیە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، لەكاتێكدا حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆمار بەنیاز بوو سەردانی وزارەتی نەوت بكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەسبەسەركرانی چەند كەس لە شاری سەقز

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە 26ی رێبەندان چەند كەس لە شاری سەقز لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەركران. هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كەش‌و هەوایەكی توندی ئەمنیەتیان لە شارەكانی كوردستان خولقاندووە. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان پێدەچێت دەسبەسەركراوانی ئەمڕۆی شاری سەقز 4 كەس بن. هاوكات لە شاری بانە كەشێكی توندی ئەمنیەتی بەسەر شارەكەدا زاڵە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

کچێکی 19ساڵان له سه‌رده‌شت خۆی کوشت

رۆژی یەکشەمە 20ی رێبەندان، کچێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ‘مه‌ستانه ره‌شیدی ته‌ڵه‌ب’ نزیکه‌ی کاتژمێر 9 لە ماڵێ خۆیان خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەست دا. به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌ی نزیک دەگوترێت ناوبراو خوێندکاری قۆناغی دوا ناوەندی بووە‌و به وته‌ی نزیکانی کێشه‌یه‌کی جدی نه‌بووه.   شایەنی باسە ماوەیەک لەمەوبەر دوو لاوی تر لەم شارە بەم شێوازە کۆتاییان بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

عوسمان ئۆجەلان: داوای پاسپۆرت لە دەوڵەتی توركیە دەكات

عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بەڕێدەكاتە سەرۆك وەزیرانی توركیە‌و داوای لێدەكات پاسپۆرتی توركیەیی پێ بدات. بە پێی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی سۆزجوی توركی، عوسمان ئۆجەلان رێكەوتی 8_12_2013 نامەیەكی پڕ لە ستایش بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەنێرێ‌و تێیدا كۆمەڵێك پێشنیار بۆ پرۆسەی ئاشتی نێوانی توركیە‌و پارتی كرێكارانی كوردستان دەخاتە روو. عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە پاش دەسبەسەركردنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم: ئێعدامی شاعیری خوزستانی مەحكوومە

ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم ( پن ئەنترناشناڵ ) بە مەحكوومكردنی ئێعدامی شاعیری عەرەبی خەڵكی خوزستان بە ناوی هاشم شەعبانی نژاد رایگەیاند، پێدەچێت دانپێدانانی ئەو شاعیرە لە درێژەی ئەشكەنجە لە نێو زیندان روویدابێت. ماریان فریزر سەرۆكی كۆمیتەی نووسەرانی بەندكراوی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی قەڵەم، لە راگەیاندنێكدا بە توندی ئێعدامی ئەو شاعیرەیان مەحكوومكرد. هاشم شەعبان نژاد پاش گواستنەوە بۆ زیندانی كارونی ئەهواز‌و دواتر بۆ شوێنێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

جه‌یشولعه‌دل 5سه‌ربازی له به‌لوچستان به دیل گرتووه

دوای ئه‌و‌ه‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان رایان گه‌یاند پێنج سه‌ربازی سنوورپارێز له به‌لووچستانی ئێران بێسه‌روشوێن بوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه جه‌یشولعه‌دل که گرووپێکی سه‌له‌فیی جیهادییه به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و سه‌ربازانی به‌رپرسایه‌تیی به دیل گرتنی به ئه‌ستۆ گرتن.

زۆرتر بخوێنەوە »