كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان رایگەیاند، سێ ئەندامی ئەو كۆمیتە بە ناوەكانی یوسف ئەبخرابات، واحید سەیدە‌و محەمەد مەولانایی پاش بانگهێشتكردنیان بۆ دادگا دەسبەسەرو راپێچی زیندان كران. ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ساڵی 1391 لە شاری مەهاباد دەسبەسەرو رێكەوتی 18_06_1392 لە لایەن لقی یەكی دادگای ئینقلاب حوكمی زیندانیان بەسەردا سەپا. محەمەد مەولانایی 1 ساڵ زیندانی تەعزیری، واحید سەیدە‌و یوسف …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
رووداوی ئاگركەوتنەوە لە مەریوان
رۆژی سێشەممە 15ی رێبەندان كاتژمێر 6ی ئێوارە چەندین دووكان لە پاساژی حاجی وەیسی شاری مەریوان ئاگریان گرت. لەم رووداوە كە 6 دووكان ئاگریان گرت سەرجەمی كەل‌وپەلەكانیان سووتا، بەڵام هیچ خەسارێكی گیانی بەدواوە نەبوو. سەرەڕای ئەوەیكە هێزەكانی ئاگركوژێنەوە خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوە‌و دەستیاندایە كوژرانەوە، بەڵام ئاگركە بە هۆی دزەكردن سەرلەنوێ پەرەی سەند كە دواتر بە هەوڵی خەڵكی ئەو شارە كوژێندرایەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »چه‌ند ناوچه‌ی رومادی له ده‌ست داعش ده‌رهێنران
ئه‌مڕۆ سێشهمه هه‌واڵنێرییه‌کانی عێراق رایانگه‌یاند هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی عێراق توانیویانه چه‌ند ناوچه‌ی رومادی له ده‌ستی هێزه‌کانی داعش ده‌ربهێنن.
زۆرتر بخوێنەوە »رێكخراوی تەندروستی جیهانی: شەپۆلێك لە شێرچەنجە بەڕێوەیە
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، جیهان لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوو لەبەردەم شەپۆلێكی گەورەی كوشندە بە ناوی شێرپەنجەیە‌و پێشبینی دەكرێت كە ئامارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشیە تا 70 لە سەد بەرز بێتەوە كە دەكاتە 25 ملیۆن كەس لە ساڵدا. تەندروستی جیهانی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە كە هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئەم نەخۆشیە بڵاوی كردوتەوە تەئكید دەكاتەوە كەڵك وەرگرتن …
زۆرتر بخوێنەوە »چه‌واشه‌کاریی هه‌واڵنێرییه ئێرانییه‌کان له سه‌ر مامۆستاکه‌ی مه‌ریوان
دوای وتووێژی ته‌له‌فونی محه‌مه‌دعه‌لی محه‌مه‌دیان مامۆستای خوێندنگای شێخ شه‌ڵتوتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌واڵنێرییه‌کانی ئێران وتووێژی ئه‌و مامۆستایه‌یان له‌گه‌ڵ گاردیه‌ن چه‌واشه‌کارانه بڵاو کرده‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »چوار كۆڵبەری كورد بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا
چوار كۆڵبەری كورد لەناوچە سنورییەكانی رۆژهەڵاتو باكوری كوردستان بەهۆی هەرەسی بەفر گیانی لەدەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »مەریوان: ئەنجومەنێكی تایبەت بە نەخۆشە تایبەتیەكان پێكهات
محەمەد عەلی محەمەدیان ئەو موعەلیمە كوردەی شاری مەریوان كە ماوەیەك لەوەپێش لە هەوڵێكی بێوێنەدا‌و بۆ یارمەتیدانی قوتابیەكەی قژی خۆی تاشی، ئەنجومەنێكی بۆ نەخۆشە تایبەتەكان پێكهێنا. ناوبراو رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 120 قوتابی لە پارێزگای كوردستان كە تووشی نەخۆشی تایبەت هاتوون ناسراون‌و هەموویان پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە‌و ناوەندەكانە. محەمەد عەلی محەمەدیان ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەی رابردوو 30 بنەماڵە لە سەرتاسەری …
زۆرتر بخوێنەوە »دیواندەرە: كەمترخەمی بەرپرسان بووە هۆی لەدەستدانی چاوی كچێك
مێرمنداڵێكی كچی 4 ساڵ تەمەن بە هۆی كەمترخەمی پزیشكان‌و لێدانی دەرزیەكی هەڵە چاوەكانی لەدەستدا. شۆخان ئەو كچە مێرمنداڵەی خەڵكی شاری دیواندەرەیە كە 2 ساڵ لەوەپێش تووشی نەخۆشی هەڵامەت هاتبوو كە پاش بەردنی بۆ نەخۆشخانەیەك لە شاری دیواندەرە دەرزیەكی هەڵەی لێدەدرێت‌و دواتر بە‌و بۆنەوە چاوەكانی لەدەست دەدا. تا ئێستا دایك‌و باوكی شۆخان چەندین جار سكاڵایان دژی ئەو نەخۆشخانە‌و پزیشكی تایبەت بەرزكردوتەوە‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »كرماشان: گوشار بە مەبەستی بە فارسی نووسینی تابلۆی دووكانەكان
بە بڕیارێكی دەزگا پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیی، گوشار خراوەتە سەر دووكانەكانی شاری كرماشان كە چیدی مافی ئەوەیان نیە تابلۆی دووكانەكانیان بە زمانی كوردیی بنووسرێت. هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری كرماشان بە پێی بڕیارێك گوشاریان خستوەتە سەر دووكانەكانی ئەو شارە‌و پێیان راگەیاندوون كە چیدی مافی ئەوەیان نیە نووسینی تابلۆی دووكانەكانیان بە زمانی كوردیی بێت‌و دەبێ هەموو تابلۆكان بە زمانی فارسی بنووسرێت. ئەم …
زۆرتر بخوێنەوە »هێزەكانی رژیم لە شاری سەقز ماهوارەكان دەشكێنن
بە پێی هەواڵێكە لە شاری سەقز بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوو رۆژ لەوەپێش هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە گەڕەكانی جووتیاران‌و بەردبڕان‌و بلواری وەحدەت دەستیانداوەتە كۆكردنەوە ماهوارەكان. بە پێی ئەم هەواڵە هێزە ئینتزامیەكان دوو رۆژ پێشتر خەڵكیان ئەو گەڕەكانەیان ئاگاداركردەتەوە كە دەبێ ماهوارەكانیان كۆبكەنەوە، بەڵام خەڵك دژكردەوەیان لە خۆیان نیشانداوە. بۆیە دوو رۆژ دواتر هێرش دەكەنە سەر چەند گەڕەكێك‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »ناوه‌ندی ڤه‌ژین دووه‌مین فێستیڤاڵی وێنه به‌مۆبایل به‌ڕێوه‌ده‌بات
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی_هونه‌ریی ڤه‌ژین دووه‌مین فێستڤاڵی ساڵانه‌ی ‘وێنه به‌مۆبایل’ له سه‌ر ئاستی پارێزگای سنه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
زۆرتر بخوێنەوە »به‌رپرسی گۆڤاری ‘بوخارا’ دادگایی کرا
‘عه‌لی دێهباشی’ به‌رپرسی گۆڤاری بوخارا به تۆمه‌تی سوکایه‌تی کردن به ژنانی داپۆشراو دادگایی کرا. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ری حکومه‌تیی فارس رایگه‌یاندووه دێهباشی به تاوانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسای ئیسلامی له چوارچێوه‌ی سووکایه‌تیکردن به په‌چه‌ی ژناندا سزا دراوه. سزای دێهباشی جگه له‌وه‌ی له لایه‌ن دادواکاری گشتیی دادگای شۆڕش‌و گشتییه‌وه پێی راگه‌یه‌نراوه، له لایه‌ن لیژنه‌ی لێکۆڵه‌ری دادگاوه پشتڕاست کراو‌ه‌ته‌وه. له لایه‌کی تره‌وه‌و …
زۆرتر بخوێنەوە »راگەیەنراوی کانوونی نووسەرانی کوردستان لە وڵامی فەرهەنگستانی زمانی فارسی‌دا
لە دوای بەڵێنەکانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا باسی مافەکانی گەلانی ئێرانی کرد و بۆ نموونە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ماددەی ١٥ی دەستووری بنەڕەتیی ئێرانی دا و، هەروەها بەڵێنی سەرێتیدان بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لە لایەن عەلی ئەسغەر فانی‌ــیەوە، بەر لەوەی پۆستی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی پێ بدرێت، دەوڵەتەکەی ڕۆحانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە ژووری فکری پێک …
زۆرتر بخوێنەوە »داعش بیلیاردی بۆ ئه‌ندامانی حه‌ڵاڵ کرد
ئه‌ندامانی داعش دوای ئه‌وه‌ی له شاری ره‌قه خاوه‌ن رێستۆرانێکیان به تاوانی کفرکردن له رێتورانهکهی کوشت یاریی بیلیاردیان کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕه‌زایه‌تیی به دابه‌شکردنی ‘به‌سته‌ی پێداویستی’ له ئێران
دابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی یارمه‌تیی مانگانه ناسراو به به‌سته‌ی پێداویستیه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی دابه‌شکردنی زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی ناو ئێران‌و داموده‌زگای حکومه‌تییه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له به‌سته‌ی پێداویستیه‌کان دیاریکراوه، پێویسته موچه‌ی مانگانه‌ی به‌رپرسی بنه‌ماڵه که‌متر له 500،000 تمه‌ن بێت تا ئه‌و یاسایه بیگرێته‌وه. دروشمی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌م پلانه ئه‌وه بووه که زۆربه‌ی کرێکاران لانیکه‌م موچه وه‌رده‌گرن‌و ئه‌و پلانه‌ش ده‌یانگرێته‌وه، …
زۆرتر بخوێنەوە »رۆژنامەی گاردیەن: موعەلیمە كوردەكەی مەریوان قارەمانێكی نەتەوەییە
رۆژنامەی ئینگلیسی گاردیەن لە راپۆرتێكی خۆیدا سەبارەت بە‌و موعەلیمە مەریوانیەی كە بۆ پشتگیریی لە قوتابیە نەخۆشەکەی قژی خۆی تاشیبوو نووسیویەتی، ئەم موعەلیمە مەریوانیە بەم كارەی بوەتە هێمایەكی نەتەوەیی. عەلی محەمەدیان موعلیمی كوردی شاری مەریوان پاش تاشینی قژی خۆی بۆ پشتگیریكردن لە قوتابیەكی نەخۆشی كلاسەكەی بوەتە هێمایەكی نەتەوەیی و لە ماوەی رابردوو زۆربەی راگەیاندنەکانی ناوخۆ‌و دەرەوە بە بەربڵاوی باسیان لێکردووە. هاوكات …
زۆرتر بخوێنەوە »