چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

خۆسوتاندنی فەرمانبەرێكی وەزارەتی نەوت لەكاتی سەردانی رۆحانی لەو وەزارەتخانەیە

ئەمرۆ دووشەممە فەرمانبەرێكی وەزارەتی نەوت لەبەردەم ئەو وەزارەتخانەیە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، لەكاتێكدا حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆمار بەنیاز بوو سەردانی وزارەتی نەوت بكات.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرییەكانی ئێران، ئەم فەرمانبەرە كە تەمەنی 58 ساڵە پاش گەیشتنی رۆحانی بە بینای وەزارەتی نەوت ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا كە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
ناوبراو یەكێك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت لەباشوری ئێرانە كە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە بارودۆخی خراپی ئابوریی دەست داوەتە ئەو كارە.
بەپێی ئەو راپۆرتە 25% جەستەی ئەو فەرمانبەرە سوتاوە‌و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.