له ههنگاوێکدا ژنانی چالاکی رۆژههڵاتی کهمپهینێکیان بۆ پشتیوانی له ژنانی رۆژاوای کوردستان راگهیاندو توانییان هاوکارییان شیاو بۆ ئهو مهبهسته کۆبکهنهوه.چهند چالاکی بواری ژنانی رۆژههڵاتی کوردستان له درێژهی کهمپهینێکدا پشتیوانیی خۆیان بۆ ژنانی رۆژاوای کوردستان به تایبهت ژنانی دهربازبووی باشووری کوردستان راگهیاندووهو هاوکارییان پێشکهش کردوون، ئهم گرووپه راگهیاندنێکیان داوه که بهم شێوهیه:
بەیاننامەی کۆتایی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ژنانی رۆژئاوا
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
هەروەک دەزانن لە ساڵی ٢٠١١ەوە، ئەوکاتەی کە شۆڕش لە سوریا دەستی پێکرد و دواتر شەڕی ناوخۆیی لێکەوتەوە، هاونیشتمانانی ئەو پارچەیەی کوردستان کەوتنە دۆخیکی مەترسیدار و بۆ پاراستنی گیانیان بەشێکیان بە ناچاری روویان لە پارچەی ئازادکراوی کوردستان کرد.
دوای ئەوەی ئەم ئاوارانە لە کەمپەکاندا نێشتەجێ بوون، ئێمە کۆمەڵێک چالاکی ژن هەستمان کرد لە ناو ئەم ئاوارەنەشدا باری قورسی ژیان لەسەر شانی ژنانە، بۆیە ئێمە لە ٢٣/٨/٢٠١٣، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریی تایبەت بە ژنانی رۆژئاوامان راگەیاند.
ئامانجی کەمپەین ئەوە بوو کە هەر نەبێ بەشێکی بچووک لە پێداویستییەکانی ئەم ژنانە دابین بکرێت و خەمی تەندروستیی ژنانی ناو کەمپەکان هۆکارێکی دیکەی رێکخستنی ئەم کەمپەیەنە بوو.
لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری تایبەت بە ژنانی رۆژئاوا، لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە تا ئەمرۆ لە زۆر کەناڵی جیاوازەوە لەوانە (حیسابی بانکی، لاپەرەیەکی تایبەت لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک و هەروەها لە رێگەی ژمارە تەلەفونەوە) هاوولاتیانمان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری ئاگادار کردەوە.
هەر چەندە خەمخۆران بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کەم بوون، بەلام لە هەوڵدان نەکەوتین و بەردەوام بووین تا توانیمان هەندێک لە پێداویستی تایبەت بە ژنان بۆ هەموو ژنانی یەکێک لە کەمپەکان کە کەمپی “قوشتەپە”یە دابین بکەین.
بە پێویستی دەزانین سپاسی ئەو لایەن و کەسانە بکەین کە لەم کەمپینەدا زۆرترین هاوکارییان کردووین ، بەتایبەت یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان کە پشتیوانی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی کاری کەمپینەکە بوو.
لە کۆتاییدا داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت رێکخراوەکانی ژنان دەکەین، زیاتر ئاوڕ لە ژنان لە کەمپەکاندا بدەنەوە.
لەگەڵ رێزماندا، بهرێوەبەرانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ژنانی رۆژئاوا، ٢٧/٢/٢٠١٤