كاربەدەستانی ئۆكراین رۆژی سێشەممە 6ی رەشەمە رایانگەیاند، پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریو كابینەی نوێی دەوڵەت لە كۆتایی ئەم هەفتە بەڕێوە دەچێت.
كاروباری دەوڵەتی لە ئۆكراین لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتێكی كاتی بە رێبەرایەتی ئەلكساندر تورچینۆف وتەبێژی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
هاوكات سەرۆكی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی ئۆكراین ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ بەشداریی یولیا تیمۆشنكۆ ركابەری سیاسی سەرۆك كۆماری پێشوو كە رۆژی شەممەی رابردوو لە زیندان ئازادكرا هیچ كێشەیەكیان نیە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رووسی ئیتارتاس، وەزیری تەندروستی ئۆكراین ئەمڕۆ سێشەممە 6ی رەشەمە رایگەیاند، لە دوایین تێكهەڵچوونەكانی پۆلیسی دەوڵەتی یانۆكۆویچ لەگەڵ ناڕازیان 82 كەس كوژرانو 724 كەسیش برینداربوون.
شایانی باسە، دەوڵەتی ئۆكراین داوای لە رۆژئاوا كردووە بۆ پێشگرتن لە وەرشكستەیی وڵات، 35 میلیارد دۆلار یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …