هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

ژنێكی رۆژهەڵاتی كوردستان براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤی رەها

پەروین زەبیحی چالاك لە بواری مافەكانی ژنان‌ومنداڵان لە ریزی شەشەمین كەسان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكانی مافی مرۆڤ دیاریكرا.

شەش براوەی خەڵات لە لایەن هەیئەتی داوەرانی پێكهاتوو لە شیرین عیبادی براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل‌و سەرۆكی هەیئەتی ژووری، ئارۆن روودز لە دامەزرێنەران‌و توێژەرانی سەرەكی مافی ئازادی‌و‌و بەڕێوەبەری پێشووی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی هیلسینكی بۆ مافی مرۆڤ‌و‌و كارولینا یانۆزفسكی پارێزەی مافی مرۆڤ هەڵبژێردران.

پەروین زەبیحی ژنە چالاكی كوردی خەڵكی بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و دانیشتووی شاری مەریوانە كە لە رشتەی زانستی مرۆڤایەتی دیپلۆمی باڵای وەرگرتووە‌و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ژنانی ئازەرمێهری مەریوان‌و كانوونی منداڵان‌و یەكیەتی كرێكارانی بێكارو دەركراو‌و هاوكات لە ئەنجومەنی ئەددەبی مەریوان چالاكی دەكات.

پەروین زەبیحی خاوەنی چەندن كتێب لەوانە، وەرگێڕانی كتێبیكی رووناك فەرەج بە ناوی خەتەنەی كچانە‌و ئێستاش لە حاڵی تەواوكردنی كتێبی هاوارەكانی ئاگرە كە لێكۆڵینەوەیەكی خۆیەتی لە ناوچە كوردنشینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

پەروین زەبیحی هاوكاری كۆمەڵگای پشتیوانی لە ژنانی كوردستان، ئەنجومەنی ژنانی ئازەرمێهر، كەمپەینی یەك ملیۆن ئیمزا، پێكهێنانی كانوونی بەرگری لە منداڵانی مەریوان‌و هاوكات دژی قەتڵی نامووسی، خۆسووتانی ژنان، سەنگسارو ئێعدام هەڵسووڕانێَكی زۆری بووە‌و تا ئێستا چەندین كەمپەینی جۆراوجۆری مافی مرۆڤی لە لایەن ناوبراو دامەزراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.