چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

کۆنسێرتی ‘مریام فارس’ له هه‌ولێر ناڕه‌زایه‌تیی به‌دواوه‌بوو

دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی لوبنانی، مریام فارس بانگهێشتی هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی نه‌ورۆز له هه‌ولێر کرا، دوێنێشه‌و کۆنسرێتی خۆی له‌و شاره پێشکه‌ش کرد.رۆژێک پێش ده‌ستپێکردنی 26ه‌مین ساڵیادی بۆردمانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه، له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان فێستیڤاڵێکی چه‌ند رۆژه به‌ڕێوه‌چوو که له درێژه‌یدا مریام فارس گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی لوبنانی بانگهێشت کراو کۆنسێرتی به‌ڕێوه‌ برد.

فێستیڤاڵی نه‌‌ورۆز ساڵانه چه‌ند رۆژ پێش ده‌سپێکی ساڵی نوێی کوردی له پارکی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و جگه له به‌شداریی کراوه‌ی خه‌ڵک، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک به‌شێوه‌ی تایبه‌ت‌و فه‌رمی بانگهشێت ده‌کرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بانگهێشت کردنی ئه‌م گۆرانیبێژه بۆ فێستیڤاڵی نه‌ورۆز وتوویه‌تی: مریام فارس له به‌رامبه‌ر به‌شداریکردنی له هه‌ر کۆنسێرتێکدا زیاتر له 50 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه له حاڵێکدایه که له رۆژانی رابردوو چه‌ند رێوڕه‌سمی ساڵانه له به‌ر کێشه‌ی نه‌بوونی پاره به‌ڕێوه‌ نه‌چوون.

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.