ههڵکهندهنی بێ هۆکارو له راده‌به‌ده‌ر له شاخه‌کانی کوردستان بووه‌ته دیارده‌یه‌کی باو‌و له نوێترین نموونه‌یدا له ئاوایی زوومی هه‌ورامان، هه‌واڵی دروست کردنی تاقیگه‌ی شیمیایی به مه‌به‌ستی دروستکردنی بۆمبی شیمیایی بڵاو بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له هه‌ورامانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه ماوه‌ی دوو مانگه چه‌ند ماشینی ههڵکهندنو گواستنه‌وه‌ی گه‌وره روویان له چیاکانی ده‌وروبه‌ری ئاوایی زووم کردووه‌و له نێوان زوومو ده‌ڵه‌مه‌رز له شوێنێک به‌ناوی ‘ده‌شته قه‌ڵبێ’ هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌دان به هه‌ڵکه‌ندنه‌کان له‌و شوێنه، چه‌ند شوێنێکی مانه‌وه‌یان دروست کردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌که کرێکارانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه رایانگه‌یاندووه ئه‌وان ئاگادارن ئه‌و شوێنه بۆ ئه‌مبارکردنی ماده شیمیاییه‌کان به‌کار دێت‌و ده‌بێته بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی. به‌وپێیه ئه‌ندازیاران رایان گه‌یاندووه پاش تاقیکردنه‌وه‌ی شوێن‌و خۆری خاکی ئه‌و ناوچه‌یه بۆیان ده‌رکه‌وتووه شوێنێکی له‌باره بۆ ناوه‌ندی سه‌ربازی.
هه‌ڵکه‌ندنی چیاکانی کوردستان له لایه‌ن داموده‌زگا سهربازیو نیوه‌فه‌رمییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه به درێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردوو، دیارده‌یه‌کی باوه‌و به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی زێویه‌ی سه‌قز، دهروبهوی بیجاڕو شانشینی مه‌ریوان به‌رده‌وام بووه. هۆکاری ئه‌م ههڵکهندنانه هه‌م بوونی خاکی قورس‌و گرانبه‌هایه‌و هه‌میش ده‌وترێت هۆکاری تایبه‌تی سه‌ربازیی هه‌یه.