هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دانی بەوەدا نا كرماشان وەك پارێزگایەكی ئەمنیەتی چاوی لێدەكرێت

جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگای كرماشان دانی بەوەدا ناوە كە ئەو پارێزگایە بە چاوێكی ئەمنیەتی دەبینرێت‌و كاربەدەستانی باڵا بەمشێوە دەڕواننە كرماشان.

سەرەڕای هەوڵی دەیان ساڵەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی داسەپێندراو بەسەر پارێزگای كرماشان، ئێستاكە بۆ خۆشیان دانیان بەوەدا ناوە كە لە دەرەوەی پارێزگای كرماشان واتە ناوەند، چاوێكی ئەمنیەتی بەرانبەر بەو پارێزگایە هەیە.

ئازەرمی جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگای كرماشان لە رێورەسمی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەكی وەزارەتی ئێرشادی پارێزگای كرماشان، دانی بەوەدا نا كە سەرەڕای كەمترخەمیەكانی دەوڵەت بەرانبەر بەو پارێزگایە، چاوێكی ئەمنیەتیش لەسەر كرماشان هەیە.

شایانی باسە، بە پێی لێكۆڵینەوە‌و لێكدانەوەی چاودێرانی سیاسی، كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی‌و لەسەرەوە هەموویانەوە داڕێژەرانی سیاسەت لە ئێران بە شێوەیەكی سیستماتیك‌و بەردەوام بە چاوێكی تەواو ئەمنیەتی دەڕواننە ناوچە كوردنشینەكانی كوردستان‌و هەر ئەمەش وایكردووە كە بەرانبەر بە‌و ناوچانە كەمترخەمیەكی زۆرتر لە خۆیان نیشان بدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.