پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

نامەیەكی سەرئاوەڵای مافی مرۆڤی كوردستان بۆ ئەحمەد شەهید

بەرپرسی هەیئەتی ئیجرایی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە نووسینی نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ ئەحمد شەهید رایگەیاندووە، ئێستاكە سەدان بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی ئێراندان‌و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش بە هۆی سەركوتەكان لە چارەنووسیان بێ هەواڵن.

ئومید بەیگی زادە بە نووسینی نامەیەك لە رێكەوتی 3ی خاكەلێوەی ئەمساڵ سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رەخنە لە شەشەمین راپۆرتی هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەگرێت‌و دەڵێت زۆر لایەنی دیكەی شاراوەی پێشێلكاریی لە ئێراندا هەیە كە ئەحمەد شەهید ئاماژەی پێ نەكردووە.

لە بەشێكی نامەكەدا هاتووە، راپۆرتەكەی ئەحمەد شەهید لە راستیدا هەموو راستیەكانی تایبەت بە پێشێلكاریی لە ناوچە كوردنشینەكانی لە خۆ نەگرتووە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ناوەندێكی مافی مرۆیی سەربەخۆیە كە لە 20ی خاكەلێوەی ساڵی 1384 لە لایەن محەمەد سدیق كەبوودوەند لە كوردستان دامەزرا‌و چالاكیەكانی تایبەت بوو بە گواستنەوەی پێشێلكاریەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچە كوردنشینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.