هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كرێكارانی كوردستان بەرەو كۆڵبەری هاندەدرێن

هەموو ساڵێك سەدان كەس لە كرێكارانی كۆڵبەر لە ناوچەسنووریەكانی كوردستان گیانیان لەدەست دەدەن‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە ئەگەر مەجالی كاریان بۆ بڕەخسێت‌و داهاتێكیان بۆ دابینكردنی بژیویان بێت هێزی كاری خۆیان بۆ بەرهەمهێنان دابین دەكەن.

چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سەقز باسی لەوە كردووە، 1500 كرێكاری كورد لە ناوچە سنووریەكانی سەردەشت، بانە‌و سەقز‌و مەریوان بە كاری مەترسیداری كۆڵبەریەوە سەرقاڵن.

محەمەد ساڵح حسەینی چالاكی كرێكاریی رایگەیاندووە، دەوڵەت هیچ یارمەتیەك بە سەرمایەگوزاری لە شارەكانی كوردستان نادەن‌و نەبوونی كارخانە‌و پیشە هۆكارێكە بۆ رۆیشتنی كرێكاران بەرەو كۆڵبەریی لە سەر سنوورەكان.

بە وتەی ناوبراو هەموو ساڵێك چەندین كرێكاری كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان گیانیان لەدەستدەدەن‌و هاوكات خاوەنكاران بە چاوی ئەبزارو كەرەسە چاو لە كرێكاران دەكەن. ئەم چالاكیە كرێكاریە باس لەوەدەكات ناوەندە بەرهەمهێنەرەكانی شاری سەقز لە شارۆچكەی پیشەیی قارەوا لەوانە، كارخانەی قەن، لوولەسازی‌و … بەردەوام تووشی قەیران دەبن‌و زۆربەی كرێكارانی ئەو ناوەندانەش بەرەو كۆڵبەری هاندراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.