چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

دوو لاوی رۆژهەڵات بەرەو رۆژئاوای کوردستان وەڕێكەوتن

دوو چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گەیاندنی پەیامی پشتگیریی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا بەرەو ئەو بەشەی كوردستان وەڕێكەوتن‌و دروشمەكەشیان بریتیە لە شۆڕش بە دروشم ناكرێت‌و كردەوەی دەوێ، چالاكیەكەیان دەسپێكرد.

ئارام ئیبراییم خاس‌و كۆماس شەهبازی دوو چالاكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژی شەممە 9ی خاكەلێوە، لە كردەوەیەكی رەمزیدا‌و بە مەبەستی پشتیگریی لە شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان چالاكیەكیان دەسپێكرد‌و بەرەو رۆژئاوا رێكەوتن.

كۆماس شەهبازی دەڵێ، رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەمیشە‌و لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی مێژووی بزوتنەوەی كوردستان پشتگیریی لە بەشەكانی دیكەی كوردستان كردووە‌و ئەم رۆیشتنەی ئێمەش بۆ رۆژئاوا بەو مەبەستەیە كە بڵێین ئێمەی رۆژهەڵاتیەكان، پشتگیریی لە شۆڕشی رۆژئاوا دەكەین‌و لەمبارەوە هەڵوێَستمان هەیە.

هەردوو ئارام ئیبراییم خاس‌و كۆماس شەهبازی داوا لە سەرجەم خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن، پشتگیریی لەو شۆڕشەی رۆژئاوای كوردستان بكەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.