سیامەند رەحمانی وەرزشوانی كوردی خەڵكی شاری شنۆ توان لە كێبەركێیەكانی “پارا ئاسیایی” 2014ی زایینی لە بواری كێش هەڵگرتن (وەزنە بەرداری) توانی میداڵی زێڕ بەدەست بهێنێت.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پشتیوانی كردن لە كۆبانێ لە شاری هەولێر / بەوێنە
ئەمڕۆ ئێوارە خۆپیشاندانێك لە هەولێر بۆ پشتگیریكردنی زیاتر لە كۆبانێ، كە لەلایەن كوردانی رۆژئاوا سازكراوە دەستیپێكرد.
زۆرتر بخوێنەوە »نوێترین وێنەكانی خۆڕاگریی شاری كۆبانێ بە دژی داعش / ڤیدیۆ
شەڕی نێوان یەپەگە و سپای ئازادی سوریە بەرانبەر بە چەكدارانی داعش ئێستا لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانێ لە هەموو شوێنێكی دیكەی ئەو شارە گەرمترە. ئەمەش لە حاڵێكدایە كە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا یەكینەكانی پاراستنی گەل بە یارمەتی فڕۆكەی هێزە هاوپەیمانەكان گورزێكی كاریگەر و كوشندەیان لە داعش داوە و خەسارێكی زۆریان بەر كەوتووە.
زۆرتر بخوێنەوە »ئەردۆغان رێژەی ناردنی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ دیاری دەكات
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیە لە پرێس كۆنفرانسێكدا دوایین روانگەی وڵاتەكەی لەسەر ئەو بەرخۆدانەی لە شاری كۆبانێ رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە ئاشكرا كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »بە وتەی ئەمریكا داعش 9 هەزار چەكداری بەرەو كۆبانی بەڕێ كردووە
بەپێی زانیاریی دام و دەزگا ئیتلاعاتیەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە لە رۆژی 15 ی مانگی رابردووەوە بۆ سەر كۆبانێ جوڵەیان پێكراوە نزیكەی 9 هەزار چەكدار دەبن.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش لە كۆبانێ خەساری گەورەی بەركەوت / ڤیدیۆ
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان چەكدارانی داعشی لە بەرزاییەكانی تەلشەعیری نزیك كۆبانی بۆردومان كردوەو لەئەنجامدا ژمارەیەك لەو چەكدارانە كوژراون و برینداربوون، لە هەمان كاتیشدا شەڕڤانانی یەپەگە توانیویانە لەپاش ئەو بۆردومانە بەرزاییەكانی تەل شەعیركۆنترۆڵ بكەنەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »لەكۆبانێ شەرڤانێكی كچی خەڵكی چوارقورنە شەهیدبوو
ئەندامێكی یەكینەكانی پاراستنی ژن YPJ لەكانتۆنی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لەبەرخۆدانی روومەت و كەرامەتی مرۆڤایەتی لە دژی گروپە چەكدراەكانی داعش گیانی بەخت كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »هێرشەكانی داعش بۆ سەر كۆبانێ چڕتر بووەتەوە
دۆخی شەڕ لە شاری كوبانێ بەهۆی هێرشێكی گەورەی داعش و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی دژوارە.
زۆرتر بخوێنەوە »جادەی مەریوان_سەقز میلیتاریزە كراوە و داوای مانۆڕدان لە هێزە بەسیجیەكان دەكەن
بە پێی هەواڵێ كە هەر ئێستا بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، جادەی نێوان شارەكانی مەریوان_سەقز بە چەشنێكی چڕ و پڕ میلیتاریزە كراوە و هێزێكی زۆری نیزامی و ئەمنیەتی لە شوێنە جیاجیاكانی ئەو رێگایە جێگیر كراون.
زۆرتر بخوێنەوە »گیان لەدەست دانی گوماناویی هاووڵاتییەكی “مەریوان”ی پاش بوون لە زیندان
هاووڵاتییەكی نیشتەجێی شاری مەریوان، كە مانگێك پێش ئێستا لە زیندان ئازاد كرابوو، بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
زۆرتر بخوێنەوە »پێشنیاری كرێكارانی پێترۆشیمی ئیلام بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان
پتر لە 10 رۆژ لە پێشنیاری نووسراوی كرێكارانی دەركراوی كارخانەی پێترۆشیمی ئیلام بە بەرپرسانی ئەم یەكە بەرهەمهێنەر تیدەپەڕێت، بەلام خاوەنكاری ئەم كارخانەیە كە لە لایەن 6 كەس نوێنەری كرێكارانەوە واژۆ كراوە، بەدواداچوونی بۆ نەكراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »سەركردەیەكی یەكێتی كۆچی دواییكرد
میدیاكانی یەكێتی هەواڵی كۆچی دواییكردنی سەركردەیەكی حیزبەكەیان بڵاوكردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »ئەمریكا لە هەولێر بنكەی سەربازی دەكاتەوە
فڕۆكەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر دەكرێتە بنكەی سەربازی ئەمریكا و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری كراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »شەڕڤانانی كۆبانێ: داعش لە گازی ژەهراوی كەڵكی وەرگرتووە
شەڕڤانانی كۆبانێ وێڕای ئەوەیكە رایانگەیاندووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 73 چەكداری داعشیان كوشتووە، باس لەوە دەكەن كە ئەو گرووپە چەكدارییە بە دژی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ، كەڵكی لە گازی ژەهراوی وەرگرتووە و ئەمەش لە سەر جەستەی هەندێ لە نەخۆشەكانی ئەو شەڕە بەرچاو دەكەوێ كە لە شاری سوروچ لە وڵاتی توركیەدان.
زۆرتر بخوێنەوە »دەستگیر كردنی ئەمیرێك و چەند ئەندامی دیكەی داعش لە شاری سەقز
هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای كوردستان، چەمیرێك و چەند ئەندامی دیكەی داعشیان لە شاری سەقز دەستگیر كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »رفاندنی دەیان هاوڵاتیی كورد لە شاری بەغدا
رێگریكردن لە هاووڵاتییانی كورد لە بازگەكانی شاری بەغدا و شەڕ پێفرۆشتن و دەستگیركردن یان رفاندنیان خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، تا ئێستە دەیان هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە رفێنراون و بەشێكیان لە بەرامبەر بڕێك پارە ئازاد كراون و دەیان هاووڵاتیش تا ئێستە بێ سەروشوێنن.
زۆرتر بخوێنەوە »