پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

گیان لەدەست دانی گوماناویی هاووڵاتییەكی “مەریوان”ی پاش بوون لە زیندان

هاووڵاتییەكی نیشتەجێی شاری مەریوان، كە مانگێك پێش ئێستا لە زیندان ئازاد كرابوو، بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

راپۆرتەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، ئارام عەزیزی كوڕی مەحموود و خەڵكی شاری مەریوان، كە پاش ٨ ساڵ دەستبەسەری لە زیندان ئازاد كرا، بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەست داو كەس وكار و نزیكانی ئەو هاووڵاتییە، ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار دەزانن.

هەواڵنێریی كوردپا رایگەیاندووە كە، ئارام عەزیزی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری مەریوان كراوە و پاش هاتنە دەرەوەی لە ئیتلاعات تووشی ئازاری گورچیلە بووەو بەو هۆیەوە رەوانەی شارەكانی ورمێ و سەقز كراوە. كە گومانی ئەوە هەیە ئارام عەزیزی لە نەخۆشخانە لە دەستی هێزە ئەمنیەتیەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدابێت.

ئارام عەزیزی، كە بە تۆمەتی راگرتنی چەك و تەقەمەنی نایاسایی درابووە پاڵی، ماوەی ٨ ساڵ لە زیندانی شارەكانی سنە و ورمێ لە دەستبەسەریدا بووەو مانگێك پێش ئیستا لە زیندان ئازاد كرابوو.

تەرمی ناوبراو، رێكەوتی سێشەممە ٢٩ی رەزبەر رەوانەی شاری مەریوان كراوەتەوەو لەو شارە بەخاك سپێردراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.