رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیە لە پرێس كۆنفرانسێكدا دوایین روانگەی وڵاتەكەی لەسەر ئەو بەرخۆدانەی لە شاری كۆبانێ رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە ئاشكرا كرد.
ناوبراو رایگەیاند: دوایین پێشهاتەكان بریتین لەوەی كە لە بری 200 پێشمەرگە 150 پێشمەرگە دەچنە كۆبانێ و 1300 چەكداری سپای ئازادی سوریە دەڕۆن بۆ هاوكاریكردنی كۆبانێ.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە حكومەتی باشووری كوردستان لە سەر داواكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی حكومەت و بە بڕیاری پارلمان، 200 كەس لە هێزی پێشمەرگەی ئەم بەشە لە كوردستان رەوانەی كۆبانێ بكرێت، كەچی ئێستا ئەردۆغان باس لەوە دەكات كە دەوڵەتەكەی ئیزنی وەها كردەوەیەك نادات و دەڵێ: تەنیا 150 پێشمەرگە و 1300 چەكداری سپای ئازادی سوریە بۆیان هەیە بڕۆنە كۆبانێ.