پێشنیاری كرێكارانی پێترۆشیمی ئیلام بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان

پتر لە 10 رۆژ لە پێشنیاری نووسراوی كرێكارانی دەركراوی كارخانەی پێترۆشیمی ئیلام بە بەرپرسانی ئەم یەكە بەرهەمهێنەر تیدەپەڕێت، بەلام خاوەنكاری ئەم كارخانەیە كە لە لایەن 6 كەس نوێنەری كرێكارانەوە واژۆ كراوە، بەدواداچوونی بۆ نەكراوە.


لە یەكەم بەندی ئەم نامەیە بە ئاماژە بە دەنگی سەرچاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی كرێكارانی پێترۆشیمی ئیلام و پێویستی خاوەنكاران بە رەخنەگرتن سەبارەت بە گرێبەستی دابەشكردنی ئەوان، نووسراوە: كرێكارانی ئامادگی ئەوەیان هەیە لە ئەگەری دابینكردنی ئەمنیەتی كاری تەنانەت لەگەڵ خاوەنكاریشدا گرێبەست واژۆ بكەن.
كرێكارانی دەركراوی پێترۆشیمی ئیلام لە درێژەی نامەیكەیاندا جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەم مەرجانە بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكانیان لەگەڵ پەیمانكاران مل دەدەن، بە مەرجێ كە گرێبەستی كارەكەیان كەمتر لە یەك ساڵ نەبێ، ماف و داواكارییەكانیشیان هاوكات لەگەڵ كرێكارە هەمیشەییەكانیان پێیان بدرێت و وەكوو باقی پێرسۆنێلەكانی كارخانەكە لە بیمەی تەواو، پاداش و كەلوپەلی خزمەتگوزاری بەهرەمەند بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.