دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

دەستگیر كردنی ئەمیرێك و چەند ئەندامی دیكەی داعش لە شاری سەقز

هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای كوردستان، چەمیرێك و چەند ئەندامی دیكەی داعشیان لە شاری سەقز دەستگیر كرد.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، كەسێك كە خۆی بە ئەمیری داعش ناساندووە، لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر كراوە و لەو پەیوەندەشدا چەند كەسی دیكە كە ژمارەیان ئاشكرا نەكراوە بە هۆی پڕوپاگەندە بۆ گرووپی تێرۆریستی داعش دەستگیر و رەوانەی زیندان كراون.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن، لە كاتی دەستگیر كردنی ئەو كەسانەدا رێژەیەكی بەرچاوی چەك و تەقەمەنیش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، لە ماوەی رابردوودا لە هەموو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە زۆرێك لە شارەكانی ئێران بە مەبەستی پشتیوان لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ و دژایەتی لەگەڵ هێرشەكانی گرووپی تێرۆریستی داعش بۆ سەر خاك و خەڵكی كوردستان، چەندین كۆبوونەوەی بەرفراوان بەڕێوە چوو و كۆماری ئیسلامیش لەو پەیوەندەدا كۆمەڵێ لە چالاكانی كوردی دەستبەسەر كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.