هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

شەڕڤانانی كۆبانێ: داعش لە گازی ژەهراوی كەڵكی وەرگرتووە

شەڕڤانانی كۆبانێ وێڕای ئەوەیكە رایانگەیاندووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 73 چەكداری داعشیان كوشتووە، باس لەوە دەكەن كە ئەو گرووپە چەكدارییە بە دژی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ، كەڵكی لە گازی ژەهراوی وەرگرتووە و ئەمەش لە سەر جەستەی هەندێ لە نەخۆشەكانی ئەو شەڕە بەرچاو دەكەوێ كە لە شاری سوروچ لە وڵاتی توركیەدان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30 مانگی رەزبەر، ژمارەیەك لە خەڵكی دانیشتووی شاری كۆبانێ تووشی كێشەی هەناسە بوون و هەواڵەكان لەوە دەدوێن كە ئاسەواریی سووتاوی لە سەر جەستەیان دیارە و پێدەچێ ئەوەش بە هۆی بەكارهێنانی گازی ژەهراوی هاوێژراو لە لایەن چەكدارانی داعش بووبێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر چەكدارانی داعش بە دژی خەڵكی كۆبانێ كەڵكیان لە بۆمبی شیمیایی وەرگرتبوو.

شایانی باسە، هەندێ ناوەندی شیمیایی لەوانە ناوەندی شیمیایی “ئەلموسەنا” لە باكووری شاری بەغدا كەوتۆتە دەستی چەكدارانی داعش و یەكێك لە پزیشكانی نیشتەجێی شاری كۆبانێ بە هەواڵنێریی بی بی سی راگەیاندووە كە، پێدەچێ ئەو گازە ژەهراویانە داعش كەڵكی لێ وەرگرتبێ لە جۆری ” گازی كولێر یان گازی فۆسفۆڕ” بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.