هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رفاندنی دەیان هاوڵاتیی كورد لە شاری بەغدا

رێگریكردن لە هاووڵاتییانی كورد لە بازگەكانی شاری بەغدا و شەڕ پێفرۆشتن و دەستگیركردن یان رفاندنیان خەریكە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، تا ئێستە دەیان هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە رفێنراون و بەشێكیان لە بەرامبەر بڕێك پارە ئازاد كراون و دەیان هاووڵاتیش تا ئێستە بێ سەروشوێنن.

ئەفسەرێكی كوردی سپای عێراقی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لەوبارەوە بە باس نیوزی راگەیاندووە كە، هەرچەندە پێشتریش ئەو جۆرە حاڵەتانە هەبووە، بەڵام لەو كاتەوەی شەڕی داعش و سپای عێراق دەستی پێ كردووە، بەشێك لە هێزە تایبەتەكانی شاری بەغدا شەڕ بە هاووڵاتییانی كوردی دانیشتووی ئەو شارە دەفرۆشن، رۆژانە چەندین هاووڵاتیی كورد رێگرییان لێ دەكرێت بێنە ناوشاری بەغدا و بەناچاری دەگەڕێنەوە باشووری كوردستان.
ناوبراو وتووشیەتی، كە ماوەی چەند رۆژێكە لەگەڵ نزیكبوونەوەی چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا، حاڵەتی رێگریكردن لە هاووڵاتییانی كورد و شەڕ پێفرۆشتنیان لە بازگەكانی ناوەخۆ و دەرەوەی شار، زۆر زیادی كردووە.
سەبارەت بەو پرسە، شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی: ‘ئەو حاڵەتە ماوەیەكە لە شاری بەغدا و چەند ناوچەیەكی تریش بەدی دەكرێت، هاووڵاتییانی كورد لەلایەن لیواكان و لە بازگەكانی هێزە تەناهییەكانی عێراق دادەگیرێن و ناڕەحەت دەكرێن، دواتر لە بەرامبەر بڕێك پارە ئازاد دەكرێن، بۆ ئەمەش بەڵگەی زۆر هەن لە نموونەی قوتابییانی خانەقین’.
ئەوەشی وت ‘دیكیۆمێنتی چەند كارمەندێكی هێزە تەناهییەكانی عێراقم لەلا هەیە كە دەڵێن، ئێمە فەرمانمان پێ كراوە هەرچی هاووڵاتیی كورد هەیە لە بازگەكان دابگرین و ناڕەحەتیان بكەین’.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، حەیدەر عبادی لەو بارەتە ئاگادار كراوەتەوە و ئەویش بەرپرسیاریەتی ئەو كردەوەیە خستووەتە ئەستۆی نووری مالكی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.