هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

پشتیوانی *كۆمەڵە” لە رۆژی جیهانی “كۆبانێ”

پاش تێپەڕ بوونی نزیك بە یەك مانگ و نیو لە بەرخۆدان و خۆڕاگری شاری كۆبانێ لە بەرانبەر هێرشی چەكدارانی داعش، داوا كرانە رۆژی یەكی مانگی نوامبر بەرانبەر بە 10ی مانگی خەزەڵوەر وەكوو رۆژی جیهانی “كۆبانێ” ناودێر بكرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

“مەلا كرێكار” ئازاد دەكرێت

بەوتەی بەرپرسێكی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بڕیار وایە بەم زووانە، مەلا كرێكار ئەمیری‌ پێشووی‌ گروپی‌ ئەنسارولئیسلام كە گرووپێكی توندڕەو بوو ئازاد بكرێت. چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت: “هاتنەوە مەلا كرێكار خیانەتە بەخوێنی هەموو ئەو پێشمەرگانەی یەكێتی كە لە گوندی خێڵی حەمە نامرۆڤانە قەسابی كران”.

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێترین وێنەی شاری كۆبانێ پاش پتر لە 40 رۆژ لە خۆڕاگری / ڤیدیۆ

ئەم وێنەیە نوێترین فیلمی شاری “كۆبانێ” یە كە ئێستاكە پتر لە 40 رۆژە لە بەرانبەر هێرشی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) خۆڕاگری دەكات و وەكوو سومبولی لە هەموو جیهاندا ناوبانگی دەركردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی كارمەندانی ژینگەی ئیلام

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر كۆمەڵێكی بەرچاو لە كارمەندانی ژینگەی پارێزگای ئیلام لە ناڕەزایی بە دەركردنەكان لەم رێكخراوەیە لە بەردەم مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە شاری تاران كۆبوونەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

توركیە شارەكانی “شرناخ، هەكاری و ئاسمانی قەندیل”ی میلیتاریزە كردووە

سپای دەوڵەتی توركیە هێزێكی زۆری چەكداری رەوانەی ناوچەكانی شرناخ‌و هەكاری كردووە و بەنیازی هەڵگیرساندنی شەڕە. هاوكات ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە سنوری ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند و بەسەر ئاسمانی چیای قەندیل گەشتیان لێ دەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

رەوانە كردنی هێزی پێشمەرگە و چەكی قورس لە باشوورەوە بۆ رۆژئاوا دەستی پێ كرد

نزیك بە یەك كاتژمێر پێش ئێستا ناردنی هێزی پێشمەرگە و چەكی قورس لە باشووری كوردستانەوە بەرەو شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستی پێ كرد. ئەمڕۆ سێشەممە 6ی مانگی رەزبەر هێزێكی پێشمەرگە 150 كەسی پێشمەرگەی باشووری كوردستان، بە چەكی قورسەوە، لە رێگەی زەوینی و ئاسمانەوە لە لە نێو توركیەوە بەرەو كۆبانێ بەڕێ كەوتن. جۆری چەكەكان كە پێشمەرگە دەیباتە نێو شاری كۆبانێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی 2 تانك و كوژرانی یەكێك لە سەركردەكانی داعش لە كۆبانێ / ڤیدیۆ

بە پێ راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، یەكێك لە گەورەترین سەركردەكانی داعش لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان كوژراوە. دەوترێ، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی مانگی رەزبەر، ئەبو هەمزە عەسكەری، كە یەكێكە لە گەورەترین و مەترسیدارترین سەركردەكانی داعشە، لە شاری كۆبانێی كوژراوە. كوشتنی ئەو سەركردەیەی داعش لە چوارچێوەی ئەو شەڕانە دایە، كە لەو شارە، لە نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعش لە ئارادایە. ئەم ڤیدیۆەش تایبەتە …

زۆرتر بخوێنەوە »