شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

داعش بۆ جارێكی دیكە لە كۆبانێ چەكی شیمیایی بەكارهێنا / بەوێنە

چەكدارانی داعش بۆ جارێكی دیكە لە شاری كۆبانێ چەكی شیمیاییان بەكارهێنا وە و بەم هۆیەوە چەندین شەڕڤان بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری سپی میدیا، رۆژی پێنجشەممە 8ی مانگی رەزبەر بۆ جارێكی دیكە چەكدارانی داعش پەنایان بردەوە‌ بەر بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی شیمیایی و بەو هۆیەوە چەندین شەرڤان بە سەختی برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، ئەمە چەندمین جارە لە كۆبانێ چەكدارانی داعش چەكی قەدەغەكراو بەكاردەهێنن و تا ئێستا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەوبارەوە هەڵوێستی شەفافی نەبووە.

ئەم ئیدعایەش لەحاڵێكدایە كە پزیشكێكی پسپۆڕ بەكارهێنانی چەكی شیمیایی لە دژی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ پشتڕاست كردووەتەوە و دەوڵەتی عێراقیش ئەو بابەتەیان تەئید كردووە و باسیان لەوە كردووە كە داعش ئەنبارێكی گەورەی چەكی شیمیایی كە پێشتر دەوترا توانای بەكارهێنانیان نەماوە، لە نزیك شاری بەغدا دەستی بەسەردا گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.