دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

توركیە شارەكانی “شرناخ، هەكاری و ئاسمانی قەندیل”ی میلیتاریزە كردووە

سپای دەوڵەتی توركیە هێزێكی زۆری چەكداری رەوانەی ناوچەكانی شرناخ‌و هەكاری كردووە و بەنیازی هەڵگیرساندنی شەڕە. هاوكات ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە سنوری ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند و بەسەر ئاسمانی چیای قەندیل گەشتیان لێ دەدا.

سەرچاوەیەك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاندووە، كە سپای توركیە هێزێكی زۆری رەوانەی ناوچەی شرناخ‌و هەكاری كردوە‌و پێدەچێت بەنیازی ئەوە بێت شەڕ هەڵگرسێنێت.

سەرچاوەكە لە درێژەدا وتوویەتی: پاش ئەوەی سیاسەتەكانی دەوڵەتی توركیە لە پشتگیریكردنی داعش ‌و بەشداری نەكردنی لە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش شكستی خوارد، ئێستا بە ناردنی هێز بۆ ناوچەكانی باكوری كوردستان بەنیازە شەڕ لە دژی پەكەكە دەست پێ بكاتەوە.

ناردنی ئەو هێزانە لەكاتێكدایە كە فرۆكە جەنگییەكانی توركیە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە‌و ئەمرۆش سنوری ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند و هاوكات لەگەڵ ئەو گەشت لێدانەدا هێزەكانی باشووری كوردستان بەرەو شاری كۆبانێ بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆڕاگری وەڕێكەوتبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.