هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

كوژرانی ژنێكی كورد بە دەستی چەكدارانی توركیە

دوای ئەوەی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی شاری كۆبانێ و شەڕەڤانانی خۆڕاگری ئەو شارە ژمارەیەك هاوڵاتی لە سەر سنوری نێوان كۆبانێ و باكوری كوردستان كۆبوونەوە، ژنێكی خۆپیشاندەر بە دەستی چەكدارانی توركیە گیانی بەخت كرد. لەوبارەوە چالاكێكی سیاسی دانیشتووی شاری كۆبانێ ئاری هه‌ركی رایدەگەیەنێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی مانگی خەزەڵوەر چەكدارانی ئەرتشی توركیە ژنێكی كورد بە ناوی (قەدریە ئۆرتاك كایا) لەسەر سنوری نێوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی ژنێكی “ئیلام”ی بە هۆی خۆكوژی

ژنێك كە كارمەندی ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەكانی پارێزگای ئیلام بوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی مانگی رەزبەر، بە بەردانەوەی خۆی لەسەر بانێك لە مەیدانی بەناو “دیفاعی موقەدەس” لە شاری ئیلام، بەرداوەتەوە و بەو بۆهەیەوە گیانی لەدەستداوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كەمكردنەوەی بودجەی پێشنیاری بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ

وتەبێژی دەوڵەتی روحانی باسی لە تەرخان كردنی 729 میلیارد تمەن بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ كردووە. وێڕای ئەوەیكە ئەم بودجەیە تەنیا بۆ 4 مانگی كۆتایی ئەمساڵ دیاری كراوە، لە كاتێكیشدا باس لە تەرخان كردنی بودجە بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەكرێ، كە وەرزی بارین دەستی پێ كردووە و ئاوی دەریاچەكەش لە حاڵی زیاد كردندایە. محەممەدباقر نەوبەختەوە وتەبێژی دەوڵەتی رۆحانی لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاندووە …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بنەماڵەی دەستگیركراوانی شاری سنە لە بەردەم دادوەری

كاتژمێر 8 و نیوی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14ی مانگی خەزەڵوەر بنەماڵەی دەستگیرراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی شاری سنە لە بەردەم  ئیداەری دادوەریی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو لاوی باشووری كوردستان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام دەكرێن

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی دوو لاوی خەڵكی باشووری كوردستان سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و پارێزەرێكی ناسراوی كوردی رۆژهەڵاتیش دەڵێ، ‌دۆسیەی ئەو دوو لاوە سیاسی نییە‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

نرخی فرۆشتنی ژنان و كچانی ئێزیدی و مەسیحی لە لایەن”داعش” / بە بەڵگە

رێكخراوی‌ داعش بازاڕی‌ فرۆشتنی‌ ژنانی‌ ئێزیدی‌ و مەسیحییەكانی‌ عێراقی‌ رێكخستوەتەوە، ئەو نوسراوەش كە بۆ رێكخستنەوەی‌ بازاڕ ئامادەی كردووە ئاشكرا دەبێت و بڵاودەكرێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەرز راگرتنی یادی ساڵوەگەڕی گیانبەختكردوو *شێركۆ مەعارفی* / بە وێنە

ژمارەیەك لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی بزاوتی شۆڕشگێڕانەی كوردستان بە بۆنەی 13ی مانگی خەزەڵوەر ساڵیادی لەسێدارەدانی هەڵسووڕاوی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* لە سەر گڵكۆی ئەو گیانبەختكردووە ئامادەبوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

راگەیەندراویەك بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی چالاكێكی سیاسی

كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بە بۆنەی ساڵوەگەری ئێعدامی *شێركۆ مەعارفی* زیندانی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* راگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »