پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

كوژرانی دەیان چەكداری داعش لە كەركوك و كۆبانێ

بە هۆی بۆردومانی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە باشووری پارێزگای كەركووك، 20 چەكداری رێكخراوی توندڕەوی داعش كوژران.

كەمێك پێش ئێستا سەرچاوەیەك لە كەركوك ئاشكرای كردووە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەكدارانی داعشیان لە شارۆچكەی حەویجە (55 كیلۆمەتری باشووری كەركووك) بۆردومان كردووە و زیانێكی زۆریان بەو چەكدارانە گەیاندووە. سەرچاوەكە ئەوەشی روونكردەوە، كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، لانی كەم 20 چەكداری رێكخراوی توندڕەوی داعش كوژراون.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵنێریی باسنیوز رایگەیاندووە كە، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و شەڕڤانانی كورد لە كۆبانێ، ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران، كە لە نێویاندا 3 ئەمیری ئەو گرووپە بەرچاو دەكەوێت.

وێنەی یەكێك لە ئەمیرە كوژراوەكانی داعش لە كۆبانێ:

10696285_619334084842120_4163739894247608301_n

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.