پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

دەستڕێژی گوللەی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی چەند كاسبكاری لە ”بانە” برینداركرد

چەند كاسبكارێكی خەڵكی شاری بانە لە لایەن چەكدارانی كۆماری ئیسلامیەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاكامدا چەند كەسێكیان بریندار بوون.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، چەكدارانی كۆماری ئیسلامی لە پاسگای “ماڵەدۆم” هێرشیان كردە سەر ژمارەیەك كۆڵبەری چەمی “شابەدین”‌ و لە نێوان كۆڵبەران ‌و هێزەكانی رژیم تێكهەڵچوون هاتەئاراوە و لە ئاكامدا چەند كەس لە كۆڵبەران و كاسبكاران بریندار بوون.

دەوترێ دۆخی تەندروستی یەكێك لە كۆڵبەرەكان بە ناوی “حەسەن محەممەدی” زۆر ناجێگیرە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیە زەحمەتكێشە دروست كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.