هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

راگەیەندراویەك بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی چالاكێكی سیاسی

كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بە بۆنەی ساڵوەگەری ئێعدامی *شێركۆ مەعارفی* زیندانی سیاسی كورد و ئەندامی *كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان* راگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی كەمپەین بەم چەشنەیە:

راگەیەندراوی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بە بۆنەی ساڵوەگەری ئێعدامی “شێركۆ مەعارفی”

یەكساڵ لەوەپێش و لە سێزدەی مانگی خەزەڵوەر رژیمی دەسەڵاتدار بە كەڵك وەرگرتن لە چەكی رزاوی تۆقێنەری سێدارە، هەڵسووڕاوی ناسراوی كورد *شێركۆ مەعارفی* بە بێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەكەی لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لەسێدارەدا.
*شێركۆ مەعارفی* لە رێكەوتی 9ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1387ی هەتاوی دەستگیر و پاش تێپەڕاندنی 3 مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران  لە شاری سەقز بە تۆمەتی “هاوكاریی لەگەڵ كۆمەڵە” لە لایەن لقی یەكی دادگای رژیم لە شاری سەقز بە سەرۆكایەتی “دادوەر شایق” بە ئێعدام مەحكوم كرا.
ئەم چالاكە ناسراوە كوردە، كاتژمێر 6ی بەرەبەیانی رۆژی 13ی مانگی رەزبەری ساڵی رابردوو لە سالۆنی چاوپێكەوتنی زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لەسێدارە درا.
لە ساڵیادی گیانبەخت كردنی شێركۆ جێگای خۆیەتی هەموو ئێمە لە سەر رێڕەوی دیمۆكراسی خوازی، مرۆڤایەتی و دادپەروەرانە پێداگری بكەین. هاوپشتی و یەكڕیزی ئەو رۆژانە وەبیرهێنینەوە و جەخت لەسەر ئەوە بكەینەوە كە وزە و توانای ئێمە لە پێكەوە بوون و یەكگرتووییماندایە.
بەم پێیە هەموو گەلان و هەموو مرۆڤە ئازادیخواز و دیمۆكراتەكان بانگهێشت دەكەین، كە لە ساڵوەگەڕی ئەم ئازیزەدا و لە شكۆی ئەم شەهیدە و هەموو گیانبەختكروودانی رێگای ئازادی مرۆڤ بەرگری بكەین و بێدەنگی لە بەرانبەر ئەم كردەوە دژە مرۆییەدا، لە لایەن هیچ ویژدنێكی ئاگا و بەخەبەرەوە قبوڵ نەكرێت و داوا لە هەموو خەڵكی بەئەمەگی ئێران و بەتایبەت خەڵكی خەباتكاری كوردستان دەكەین، بە ناڕەزایی خۆیان ئیعدامی چالاكانی سیاسی مەحكوم بكەن و بە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی رابگەینن، كە رۆڵەكانی ئێوە لە زیندانەكاندا تەنیا نین.
لە كۆتاییدا رادەگەینن، كە ئێمە وەكوو كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، كەمپەینێك كە بەرگری لە *شێركۆ مەعارفی* و هەموو زیندانیانی سیاسی و مەدەنی كوردی لە ئەستۆدا بووە و ئێستاكەش ئەو ئەركەی لەسەر شانە، لە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی داواكاریین، كە رۆڵی كاریگەر و چالاك و خێرایان هەبێ، چوونكە گیان، ماڵ و ئەمنیەتی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی كورد لە مەترسی جیددایە و هەر بەوچەشنەی كە رۆژ بە رۆژ ئاماری چالاكانی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە پەرەسەندندایە و دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی لە هەوڵی ئێعدامی هەموو ئەو چالاكانەدان، بە پێی رۆڵ و كاریگەریی بەرچاو و پشتیوانی هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دۆخی هەستایری ئێستادا، پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی كورد بكەین، تا بە چەشنە پێش بە سەرهەڵدانی كارەسات و تراژیدیایەكی دیكە بگرێن.
كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی
دوشەممە 12ی مانگی رەزبەر 1393ی هەتاویی
3ی مانگی نوامبری 2014ی زایینی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.